لە ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆدا لەسەر شەقامی 120 مەتریی شاری هەولێر، نزیکەی 10 ئۆتۆمبیل پێکیاندادا و بەهۆیەوە سێ کەس بریندار بوون، دووانیان بران و یەکێکیان باری تەندروستیی ناجێگیرە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 18ـی تشرینی یەکەمی 2026، لەسەر شەقامی 120 مەتریی شاری هەولێر، ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ ڕوویدا و نزیکەی 10 ئۆتۆمبیل پێکیاندادا.
سامان سەلمان، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا سێ کەس بریندار بوون و بەپەلە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای شاری هەولێر بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستیی هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، دوو لە بریندارەکان بران و یەکێکیان بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە لە ژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.