Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 02:26

بومه‌له‌رزه‌که‌ی رۆژی رابردووی کرماشان بووه‌ هۆی برینداربووی 75 که‌س

پارێزگاری كرماشان له‌باره‌ی زیانه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ وتی كه‌ زیانی گیانیی به‌دواوه‌ نه‌بووه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ی كه‌ ئێواره‌ی رۆژی رابردوو له‌ پارێزگای كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سه‌ریهه‌ڵدا و به‌شێك له‌ هه‌رێمی كورستانیشی گرته‌وه‌، گوڕه‌كه‌ی 5.9 پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر بووه‌ و له‌ پارێزگای كرماشان 75 كه‌سی بریندار كردووه‌.

بومه‌له‌رزه‌كه‌ كاتژمێر 5 و 11 خوله‌كی ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ 24 كیلۆمه‌تریی شاری گیلانغه‌ربی پارێزگای كرماشان و له‌ 10 كیلۆمه‌تریی قوڵایی زه‌وییه‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ كه‌ به‌ هۆی زیانه‌كانییه‌وه‌ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 75 كه‌س برینداربوون.

پارێزگاری كرماشان له‌باره‌ی زیانه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ وتی كه‌ زیانی گیانیی به‌دواوه‌ نه‌بووه‌.

راگه‌یاندنه‌ ناوخۆییه‌كانی ئێرانیش رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ دوای بومه‌له‌رزه‌كه‌ 7 پاش له‌رزه‌ی به‌هێزیش ناوچه‌كه‌ی هه‌ژاندووه‌.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ ئه‌م بومه‌له‌رزه‌یه‌ به‌شێك له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت شاری به‌غدای پایته‌ختی عێڕاقی هه‌ژاندووه‌.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ردا

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.