Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 23:39

خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشی قۆلۆن

پێویسته‌ هه‌ر 3 ژه‌مه‌ خۆراكییه‌كان بخۆین به‌ڵام بەبڕی كەم
کوردستان TV
100%


قۆڵۆن له‌ مرۆڤدا زۆر پێویسته‌ چونكه‌  پاراستنی هاوسەنگی چاڵاكی كرداری هەرسی گەدە ئه‌نجامده‌دات ، بە ئه‌نجامدانی چەند رێگا و رێنماییه‌ك ده‌توانین قۆلۆنمان به‌ دوور بگربن له‌ نه‌خۆشی .

ئەو كەسانەی تووشی نەخۆشییەكانی قۆڵۆن دەبن، بەردەوام هەست بە بوونی هەوا دەكەن لەناو ورگ و گەدەیان هەڵدەئاوسێت و تووشی قەبزی یان سكچوون دەبن و ئازارو غازاتیان بۆ دروست دەبێت، ڕەنگە بۆنی دەمیشیان هەبێت.

ئه‌گه‌ر بته‌وێت قۆلۆنێكی ته‌ندروست و دوور له‌ نه‌خۆشیت هه‌بێت ، پێویسته‌ دووركه‌ویته‌وه‌ له‌ لە دڵەڕاوكێ و توڕەیی و خەمۆكی ، هه‌روه‌ها به‌ كارهێنان و خواردنه‌وه‌ی شۆربای سەوزەو چای ڕووەكی، وەك چای سەوز یان زەنجەفیل .

خواردنەوەی ئاو لەو كاتانەی گەدەت پڕ نیە، وەك پێش ژەمی نانخواردن یان چەند كاتژمێرێك دوای نان، تا یارمەتی چاڵاككردنی قۆڵۆنت بدات و دوورت بكه‌ن له‌ نه‌خۆشی قۆلۆن ، هه‌روه‌ها كەمكردنەوەی خواردنەوەی كافایینەكان وەك چا، قاوە، خواردنەوە گازییەكان ، هۆكارێكن بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ت له‌م نه‌خۆشییه‌ .

پێویسته‌ هه‌ر 3 ژه‌مه‌ خۆراكییه‌كان بخۆین به‌ڵام بەبڕی كەم بەجۆرێك ئازاری گەدەت نەدات ، ئەنجامدانی وەرزش باشترین هەنگاوەكانی ژیانە كه‌ چاره‌سه‌رێكی زۆر باشه‌ بۆ نه‌خۆشییه‌كانی فۆلۆن و چالاككردنی  قۆلۆن و پاراستنی له‌ نه‌خۆشی .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.