فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ده‌ریایی ئێران، ئه‌دمیراڵ حوسه‌ین خانزادی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه هێزه‌كانی ده‌ریایی ئێران و رووسیا له ده‌ریای قه‌زوین مانۆڕی هاوبه‌شی گه‌ڕان و رزگاركردن ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
خانزادی باسی له‌وه‌شكرد كه هاریكاری له‌نێوان هێزه‌كانی ده‌ریایی ئێران و رووسیا له ده‌ریای قه‌زوین زیادیكردووه و، گوتی: "له قه‌زوین په‌یوه‌ندی باشمان هه‌یه و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش ئاگاداری ئه‌و ره‌وشه‌ن. ئاسایشی قه‌زوین له‌لایه‌ن وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت. له كاتێكی نزیكدا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ده‌ریایی رووسیادا مانۆڕی هاوبه‌شی گه‌ڕان و رزگاركردن ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
خانزادی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه جگه له وڵاتانی ناوچه‌كه، رێگا به بوونی هێزی دیكه ناده‌ن له ده‌ریای قه‌زویندا، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه قه‌زوین ناوچه‌ی ئاشتیی و دۆستایه‌تییه.
ئه‌دمیراڵ خانزادی له‌میانی قسه‌كردنی بۆ ئاژانسی نیمچه‌فه‌رمی ئێران، میهر، سه‌باره‌ت به‌و به‌رواره زانیاری نه‌دا كه تیایدا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ده‌ریای رووسیادا مانۆڕه هاوبه‌شه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.