Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 05:40

چارەره‌سه‌رکردنی شێرپه‌نجه‌ی خوێن نزیک بۆته‌وه‌

تا ساڵی (2020) لە لێكۆڵینەوەكانیان بەردەوام ده‌بن
کوردستان TV
100%


لەڕێگەی دڵۆپێكی چاوەوە كە بۆ چارەسەركردنی دەمارە خوێنەكانی تۆڕی چاو بەكاردێت دەتوانرێت چارەسەری شێرپەنجەی خوێن بكرێت .

زانایانی زانكۆی " كوینزلاند " لە توێژینەوەیەكدا ئەوەیان ئاشكرا كردووە ، كە دەتوانرێت لەڕێگەی قەترەیەكی چارەسەركەری دەمارە خوێنەكانی تۆڕی چاوەوە چارەسەر بۆ شێرپەنجەی خوێن بدۆزرێتەوە، ئەو قەترەیەش ئێستا توێژینەوەی لەسەر دەكەن و لە قۆناغی گەشەپێداندایە ، بۆ بە ئامانجگرتنی ئەو خانەیەی دەبێتە هۆی شێرپەنجەی خوێن .

سەرۆكی تیمی توێژینەوەكە " جۆرج فاسیلیۆ " ده‌لێت ، ئەوەمان بۆ دەركەوتووە گەشەپێدانی خانەی سەرەكی لەو پێكهاتە دەرمانییەدا كە بۆ چارەسەری نەخۆشییەكانی چاو بەكاردێت ڕەنگە كاریگەری هەبێت بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن بێ ئەوەی هیچ كاریگەری خراپی هەبێت بۆ سەر بەشەكانی دیكەی جەستە.

ناوی ئەو قەترەیە " ئیگزۆنات " ه‌ ئێستا لە قۆناغی تاقیكردنەوە و ئەزموندایە بۆ ئەوەی بە تەواوی بۆ زاناكان دەركەوێت كە داخۆ دەتوانرێت بۆ چارەسەری دیكەش بەكاربهێنرێت یان نا ، بڕیاریشە ئەو تیمە تا ساڵی (2020) لە لێكۆڵینەوەكانیان بەردەوام بن بۆ خستنەڕووی باشترین ئەنجام و كاریگەرییەكانی ئەو دەرمانە .

ماوەیەك بەر لەئێستا ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ڕاپۆرتێكی بڵاوكردەوە سەبارەت بە تاقیكردنەوەیەكی نوێ بۆ دۆزینەوەی نەخۆشی شێرپەنجە ، كە تەنها (10) خولەك دەخایەنێت ، ئەو تاقیكردنەوە نوێیە ئەوە دەردەخات ئەگەر جەستەی كەسێك خانەی شێرپەنجەیی هەبێت یان نا، بەڵام ئەوە دەرناخات كە خانەكە لە كوێدایە یان چەندە مەترسیدارە.

زانایانیش ڕونیدەكەنەوە، ئەو تاقیكردنەوەیە دەتوانێت یارمەتی خێرا چاكبوونەوەی نەخۆشانی شێرپەنجە بدات، چونكە چارەسەری شێرپەنجە بەندە بەوەی بەزوویی دەستنیشان بكرێت، هەربۆیە تا زووتر ئەو نەخۆشییە چارەسەر بكرێت هەلی چاكبوونەوەی نەخۆشەكە زیاترە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.