سێ چالاکوانی ژینگەیی بەتۆمەتی ئەوەی پەیوەندیان هەبووە لەگەڵ حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە ، لە چەند رۆژی رابردوودا هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی کامیاران سێ هاووڵاتی ئەو شارەیان بەناوەکانی رەزا ئەسەدی و فازڵ قەیتاسی و هادی کەمانگەر دەستبەسەر کردووە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، لەکاتی دەستبەسەرکردنیان ئەو سێ هاووڵاتییە لەلایەن هێزە ئیتڵاعاتییەکانی کامیارانەوە لێیاندراوە و ئازار و ئەشکەنجە دراون.
ئەوەشیان خستووەتەڕوو کە ئەو سێ هاوڵاتییە چالاکی ژینگەپارێز بوون و بە تۆمەتی هاوکاریکردنی یەکێک لە حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون و تا ئێستا چارەنوسیان نادیارە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.