Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 22:26

ئافره‌تێک له‌ ته‌مه‌نی 65 ساڵیدا منداڵی ده‌بێت و دکتۆره‌کان تووشی سه‌رسوڕمان ده‌کات

هاوسه‌ری ئافره‌ته‌كه‌ ته‌مه‌نی 80 ساڵه‌
کوردستان TV
100%

ئافره‌تێكی هیندی ته‌مه‌ن 65 ساڵ ، دوای ئه‌وه‌ی منداڵێكی بوو توانی بۆ جارێ دووه‌م ببێته‌ دایك.

ئه‌و ئافره‌ته‌ هندییه‌ سه‌رنجی دكتۆره‌كان و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی بۆ لای خۆیدا راكێشا كه‌ یه‌كه‌م ئافره‌ته‌ له‌و ته‌مه‌نه‌دا به‌بێ ده‌رزی لێدان و رێگاكانی دیكه‌ی دووگیانی بتوانێ منداڵ بخاته‌وه‌.
ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان له‌مباره‌یه‌وه‌ رایانگه‌یاندووه‌، كه‌ هاوسه‌ری ئافره‌ته‌كه‌ ته‌مه‌نی 80 ساڵه‌و هه‌شت ساڵ به‌ر له‌ ئێستا منداڵێكی دیكه‌یان خستۆته‌وه‌.
شایانی باسه‌ پێشتر ئافره‌تێكی دیكه‌ له‌ ته‌مه‌نی 72 ساڵ توانیویویه‌تی منداڵ بخاته‌وه‌، به‌ڵام دووگیانییه‌كه‌ی له‌رێگای ده‌رزی لێدانه‌وه‌ بووه‌.

 

ئاماده‌كردنی /رزگار

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.