پاتریك ئاڵمان وارد، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای دانه غاز، له لێدوانێكدا رایگه‌یاندووه : ئه‌و بڕه پاره كاشهی كه كۆمپانیا له بری كرده‌وه‌كانی وه‌ریگرتووه بهدهستھێنانێكی گه‌وره‌یه و كارده‌كاته سه‌ر كاره‌كانیان بۆ فراوانكردنی پتر. له ھه‌رێمی كوردستانیش مانگانه بڕه پاره‌ی خۆیان به‌بێ دواكه‌وتن وه‌رده‌گرن، ئه‌مه‌ش وایان لێ ده‌كات متمانه‌ی زیاتریان ھه‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنی وه‌به‌رھێنانی ئایندهگی كه ده‌یانه‌وێت له رێگه‌یه‌وه به‌رھه‌میان بگه‌یه‌نینه دوو ھێنده له میانی چه‌ند ساڵی كه‌می داھاتوو.
كۆمپانیاكه به‌مدواییانه رایگه‌یاندبوو كه به ھۆی بوونی پڕۆژه‌ی فراوانكردن و گه‌شه‌پێدان كه له ھه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێی كرد بڕی بهرھهمھێنانهكهی زیادیكردووه و ھه‌ڵكه‌ندنی بیری به‌لسه‌م ٨ كۆتایی ھات و كۆی به‌رھه‌م ده‌گاته ٧٠ ھه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ھاوتا كه له نۆ مانگی یه‌كه‌می ئه‌و ساڵه گه‌یشته ٦٢ ھه‌زار و ٢٥٠ به‌رمیل نه‌وتی ھاوتا.
ھه‌روه‌ھا ئه‌وه‌ش ھاتووه كه كۆمپانیای بیرڵ پترۆلیۆم ئێستا چه‌ند بیرێك له ھه‌ردوو كێڵگه‌ی "خۆر مۆر" و "چه‌مچه‌ماڵ" ھه‌ڵده‌كه‌نێت و به‌نیازه كۆمه‌ڵێك پلانی فراوانكردن جێبه‌جێ بكات به مه‌به‌ستی زیادكردنی قه‌باره‌ی به‌رھه‌مھێنانی غاز بۆ ٥٠٠ ملیۆن پێ سێجا له رۆژێكدا و قه‌باره‌ی به‌رھه‌مھێنانی له شله نه‌وتییه‌كان بگاته ١٠ بۆ ١٢ ھه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ھاوتا له میانی سێ ساڵی داھاتوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.