Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 08:38

حه‌سه‌ن روحانی: ئه‌مریکا له‌ هه‌وڵی گه‌مارۆدانی ته‌واوه‌تیی ئێراندایه‌

له‌ڕێگای جه‌نگی ئابوورییه‌وه‌
کوردستان TV
100%

سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی رایگه‌یاند، ئه‌مریكا له‌ هه‌وڵی گه‌مارۆدانی ته‌واوه‌تیی ئێراندایه‌ له‌ڕێگای جه‌نگی ئابوورییه‌وه‌.

 به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئێران بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، حه‌سه‌ن روحانی له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامیی فه‌ڵه‌ستین، زیاد ئه‌لنه‌خاله‌ كۆبووه‌ته‌وه‌ و تاوتوێی كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین و گوشاره‌كانی ئه‌مریكای كردووه‌.

سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر پیلانه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیلدا مه‌حاڵ نییه‌ و ئێران له‌ میانی خه‌باتی 40 ساڵی رابردوودا ئه‌مه‌ی نیشانداوه‌ و گوتی: "ئه‌مریكا له‌ هه‌وڵی گه‌مارۆدانی ته‌واوه‌تیی ئێراندایه‌ له‌ڕێگای جه‌نگی ئابوورییه‌وه‌. هیچ گومانم نییه‌ له‌م جه‌نگی ئابوورییه‌دا به‌سه‌ر دوژمناندا سه‌رده‌كه‌وین. گه‌له‌كه‌مان له‌م خه‌باتی خۆڕاگرییه‌دا، یه‌كگرتووه‌.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.