وه‌زیری به‌رگری توركیا رایگه‌یاند: سوپای توركیا ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تێكی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش گرته ئه‌ستۆ، ئه‌وه‌یش له رۆژانی داهاتوودا به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر به‌جێده‌گه‌یه‌نین.
خه‌لووسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ییه‌كانی ئاسمانی، پیاده و ده‌ریایی كۆبووه‌وه و رایگه‌یاند، دوای رێككه‌وتنی ئه‌ردۆغان و تره‌مپ له باره‌ی سووریا، ئه‌وان شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن.
خڵوسی ئاكار، ئەمڕۆ سێشەممە 1ی كانوونی دووەمی 2019 له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەنقەرە ڕێز لە سەروەری وڵاتانی دراوسێ دەگرێت، بەڵام ئەو ئۆپه‌راسیۆنە سەربازیانەی ئەنجامی دەدەن پێویستن بۆ لەناوبردنی ڕێكخراوە تیرۆرستییەكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.