Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 03:46

زیانه‌کانی نانی زۆر برژاو بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ

ئەگەری ئەوەی هەیە خانە بگۆڕێت بۆ خانەی شێرپەنجەیی
کوردستان TV
100%

زۆربەمان لەكاتی وەستان لەسەرەی نان یان سەموون گوێبیستی ئەوە دەبین یەكێك بە دەنگی بەرز هاواردەكات دەڵی با نانەكەی من زۆر ببرژێت، ئەم داواكارییەش بۆ دوو هۆكار دەگەرۆێتەوە .

 هەندێك خەڵك خوویان بە نانی زۆربرژاو و سوتاوەوە گرتووە وە بەشی دوەمیشیان هۆكارەكە بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە كە ئەندامێكی ماڵەوەیان نەخۆشی شەكرەی هەیە، نابێ شتی شیرین بخوات (نانیش شیرینە) و دەبێ شتی تاڵ بخوات، نانی سوتاویش تاڵە .

دكتۆر " هەڵگورد فەتحوڵڵا " پزیشكی پسپۆری نەخۆشییەكانی دڵ و هەناو ئاشكرایده‌كات ئەم بیرۆكەیە زۆر هەڵەیە ، چونكە نانی سوتاو زیانی زۆرە وەهیچ سوودێكیشی نییە، تاڵی مانای ئەوەنیە شەكرە لەخوێن دابەزێنێ .

 نان كە سووتا پێكهاتەی دەگۆڕێ بڕێكی زۆر " نایتریك ئۆكساید"ی تیا كۆدەبێتەوە، كە دەبێتە هۆی: داڕوشانی دەم، هەوكردنی سورێنچك، برینداربوونی گەدە، تەنانەت گەر بۆماوەیەكی زۆر بەكاربێت، نایتریك ئۆكساید لە خانەكانی گەدە كۆدەبێتەوە، بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكان ئەگەری ئەوەی هەیە خانە بگۆڕێت بۆ خانەی شێرپەنجەیی .

دكتۆر هەڵگورد فەتحوڵڵا جەختیكردەوە ئەوەش یەكێكە لە هەڵە باوەكان و دەبێت ڕاستبكرێتەوە، كە نانی سوتاو زیانی هەیە نەك سوود، هەڵەی تریش ئەوەیە كە دەڵێن دەرزی ئینسۆلین زیانبەخشە و، نەخۆشەكە فێردەبێ، ئەوەش دوورە لە ڕاستییەوە نەخۆشی شەكرە خۆی لەخۆیدا هۆڕمۆنی ئینسۆلینی كەمبووە، بۆیە ناچاردەبێ ئینسۆلینی پێبدرێتەوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.