لیوا محه‌مه‌د باقری، سوپاسالاری هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران، رایگه‌یاند" كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا بۆ ئێمه بابه‌تێكى گرنگ نییه.
باقری له كۆڕبه‌ندێكی سه‌ربازی له باره‌گای گشتی سوپای ئێران وتى" دوژمنان له رێگه‌ی درووستكردنی گرووپه ته‌كفیرییه‌كان، له‌وانه‌ش رێكخراوی داعش كه هه‌واڵگریی رۆژئاوا حكوومه‌تی شه‌رعیی سووریایان پێكرده ئامانج، پاڵپشتیی ته‌واویان كردوون و ته‌نانه‌ت له رێگه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كانیانه‌وه هاوكاریی تیرۆریستانیان كردووه له‌و ناوچانه‌ی گه‌مارۆ دراون رابكه‌ن و هاوكاریی لۆجیستیشیان پێشكه‌ش كردوون".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" دوژمنان بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له حكوومه‌ت و گه‌لی سووریا، به‌شێكی خاكی ئه‌و وڵاته‌یان داگیر كردووه‌و كردوویانه به بنكه‌ی خۆیان".
باقری گوتوویه‌تی" ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ دابه‌شكردنی خاكی سووریا، ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر گه‌لی سووریا و ئیسرائیلی هانداوه سووریا بكاته ئامانج، هه‌روه‌ها وڵاتانی رۆژئاوا و هه‌ندێك ده‌وڵه‌تی ناوچه‌كه‌ش پاڵپشتیی تیرۆریان كردووه".
تێزانین له به‌روارى 19/12/2018 دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا هێزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له سووریا بكشێنێته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.