Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 06:39

به‌رھه‌می گه‌نمی عێراق له‌ساڵی 2018 به‌یه‌ک ملیۆن تۆن که‌میکردووه‌

له‌ ساڵی 2017دا سێ ملیۆن تۆن گه‌نم به‌رھه‌مھێندرابوو
کوردستان TV
100%

له‌ میانی ساڵی ٢٠١٨دا له‌ عێراق، دوو ملیۆن و ١٧٨ ھه‌زار تۆن گه‌نم به‌رھه‌مھێندرابوو كه‌ ئه‌مه‌ش به‌راورد به‌ ساڵی ٢٠١٧ به‌ یه‌ك ملیۆن تۆن كه‌میكردووه‌.

به‌پێی راپۆرتێكی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق له‌ میانی ساڵی ٢٠١٨دا، به‌ رووبه‌ڕووی سێ ھه‌زار و ١٥٤ دۆنم زه‌وی كشتوكاڵ، گه‌نم چێندرابوو كه‌ له‌ ھه‌ر دۆنمێكدا، ٦٩٠،٥ كیلۆگرام گه‌نم به‌رھه‌مھێندرابوو.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا ھاتووه‌ كه‌ كۆی گشتی به‌رھه‌می گه‌نم له‌ میانی ساڵی ٢٠١٨دا، گه‌یشتبوویه‌ دوو ملیۆن و ١٧٨ ھه‌زار تۆن.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ھه‌ر له‌ میانی ساڵی ٢٠١٨دا، به‌ رووبه‌ڕووی ٦٠١ دۆنم زه‌وی كشتوكاڵ، جۆ چێندرابوو كه‌ له‌ ھه‌ر دۆنمێكدا، ٣١٧،١ كیلۆگرام جۆ به‌رھه‌مھێندرابوو.

له‌ ساڵی ٢٠١٧دا له‌ عێراق، سێ ملیۆن تۆن گه‌نم به‌رھه‌مھێندرابوو

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.