رۆژنامه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكى ئاشكراى ده‌كات تره‌مپ بۆ ماوه‌ى چوار مانگ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له سووریا درێژ ده‌كاته‌وه .
رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمزى ئه‌مه‌ریكى له سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرسى ئه‌مه‌ریكییه‌وه ئاشكراى كردووه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ماوه‌ى چوار مانگ پرۆسه‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى درێژ ده‌كاته‌وه .
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ كاتێك دۆناڵد تره‌مپ سه‌ردانى عێراقى كردووه به‌شێوه‌یه‌كى نهێنى، ئه‌مه‌ی به ژه‌نه‌ڕاڵ پۆل لاكامیرا گوتووه كه سه‌ركرده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له دژى رێكخراوى تیرۆریستى داعش، جیا له‌مه‌ش دۆناڵد تره‌مپ له لێدوانێكیدا دووپاتى كردووه‌ته‌وه كه هێزه‌كانى به هێواشى له سووریا ده‌كێشێته‌وه.
شیاوی ئاماژه‌پێدانه 18ى 12ی 2018 دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌كێشێته‌وه كه له ساڵى 2014 وه هاتوونه‌ته ئه‌م وڵاته.
ئه‌م لێدوانه‌ى تره‌مپیش كاردانه‌وه‌ى جیاجیاى لێ كه‌وته‌وه، ته‌نانه‌ت له‌ناو ئه‌مه‌ریكا بڕیاره‌كه‌ى تڕه‌مپ رووبه‌ڕووى ره‌خنه بووه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.