Erbil 15°C چوارشەممە 08 ئایار 16:10

بەھۆی بەفربارین دەروازەی سەرزێڕ داخرا

سنووری نێوان ھەرێمی كوردستان و تورکیا
کوردستان TV
100%


بەھۆی بەفربارین رێگای دەروازەی سنووری سەرزێڕ، كە ھەرێمی كوردستان و تورکیا پێكەوە دەبەستێتەوە داخرا.

سەربەست ئاكرەیی، بەڕێوەبەری ناحیەی كانی ماسی  ڕایگەیاندووە لە دەروازەی سنووری سەرزێڕ 110سم بەفر باریووە و بەوھۆیەوە رێگای دەروازەكە داخرا.

گوتیشی: تیمەكانی راماڵینی بەفر بەردەوامن بۆ كردنەوەی رێگاكە.

لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێكی بەفربارین سنووری پارێزگای دھۆكی گرتووەتەوە و لە ھەندێك ناوچە بەھۆی بەفربارینی زۆر ئاستەنگ بۆ ھاتووچۆی ھاووڵاتیان دروستبووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.