Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 06:17

ئەو خۆراکانەی رێژەی کۆلیسترۆڵ زیاد دەکەن

له‌راگه‌یاندراوی تەندروستی
کوردستان TV
100%


رێژەی كۆلیسترۆڵ لەجەستە ئاماژەیەكە بۆ كۆبونەوەی چەوری لەخوێن و دیاری كردنی ئەگەری تووشبوون بەرەقبوونی دەمارەكان و جەڵتەی دڵ و مێشك.

هەندێك رەفتاری هەڵە و خۆراك هەیە كە كاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵی زیان بەخش، ئەوانیش:

- ژەمە خواردنی خێرا: هەمیشە ئەم جۆرە خواردنانە دەوڵەمەندن بە چەوری بەهۆی ئەوەی پێكهاتەی پەتاتەی سوورەكراوە و گۆشت و ماسی تێدایە و ئەوەش بەیەكێك لەسەرچاوەكانی كۆبونەوەی كۆلیسترۆڵی زیان بەخش دادەنرێت.

- گۆشتی دەوڵەمەند بەچەوری: هەرچەند گۆشت بەیەكێك لەسەرچاوەكانی پرۆتینی گرنگ بۆ تەندروستی دادەنرێت، بەڵام لەهەمانكاتدا رێژەیەكی بەرزی كۆلیسترۆڵی تێدایە ،بۆیە باشترە بۆئەو كەسانەی كێشەی بەرزری كۆلیسترۆڵیان هەیە دووربكەونەوە لەخواردنی گۆشت بەتایبەت گۆشتی پڕچەوری.

- شیرینی: بەتایبەت شیرینە سووركراوەكان و ئەوانەی زەیت و رۆن و كرێمی پڕچەوری لەدروستكردنیان بەكارهاتووە.

- شیرەمەنی پڕچەوریی: ئەو كەسانەی كێشەی بەرزی كۆلیسترۆڵیان هەیە باشترە شیر و پەنیر و شیرەمەنی خاڵی لەچەوری بەكاربهێنن.

- زەردێنەی هێلكە: یەك زەردێنەی هێلكە بڕی 210 میلیگرام كۆلیسترۆلی تێدایە ئەوەش دەكاتە لە 70%ی بڕی دیاری كراوی رۆژانەی كۆلیسترۆڵ.

- خواردنی دەریایی: هەرچەندە ئەم جۆرە خواردنانە بەسوودن بۆ تەندروستی و سەرچاوەی پرۆتین و چەوری بەسوودن، بەڵام  دەوڵەمەندە بەكۆلیسترۆڵ.

ئا: كارزان عەبدوڵا فەرەج
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.