ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران له فه‌رمانێكدا ئایه‌توڵڵا سادق ئامولی لاریجانی كرد به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران.
له ناوه‌ڕۆكی فه‌رمانه‌كه‌دا رێبه‌ری ئێران بۆ لاریجانیی نوسیوه: به له‌به‌رچاو گرتنی مه‌رگی ئایه‌توڵڵا مه‌حمود هاشمی شاهرودیی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران و گرنگیی رێكخستنه‌وه‌ی كاروباری ئه‌م ئه‌نجومه‌نه، به‌ڕێزتان به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه دیاریی ده‌كه‌م و هاوكاتیش ده‌تانكه‌م به ئه‌ندامی باڵای ئه‌نجومه‌نی پارێزوانانی ده‌ستوور.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه سادق ئامولی لاریجانی پێشتر سه‌رۆكی ده‌زگای دادوه‌ریی ئێران بوو و تا ئێستا هیچكه‌سێك بۆ پۆسته‌كه‌ی پێشووی ئه‌و دیارینه‌كراوه. هه‌روه‌ها ناوبراو برای عه‌لی ئامولی لاریجانیی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێرانه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.