Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 05:09

شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ له‌ ژه‌می به‌یانیان منداڵ قه‌ڵه‌و ده‌کات

نیو ملیۆن منداڵی ته‌مه‌ن خوار 11 ساڵ كێشه‌ی قه‌ڵه‌ویان هه‌یه‌
کوردستان TV
100%


زانایانی پزیشكی ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ كه‌  منداڵان له‌ ژه‌می به‌یانیاندا شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ نه‌خۆنه‌وه‌ ، چونكه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌ له‌ داهاتوودا ببێته‌ هۆی قه‌ڵه‌وبوونیان .

له‌ ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێدا كه‌ له‌ زانكۆیه‌كی پزیشكی له‌ شاری ڤییه‌نای پایته‌ختی وڵاتی نه‌مسا له‌سه‌ر 650 منداڵ ئاماده‌كراوه‌ ، ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و منداڵانه‌ی رۆژانه‌ بۆ ژه‌می به‌یانیان یه‌ك كوپ شه‌ربه‌ت ده‌خۆنه‌وه‌ ، هێنده‌ و نیوێك ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌ قه‌ڵه‌وی زیاتره‌ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌م كوپه‌ شه‌ربه‌ته‌ له‌ به‌یانیاندا ناخۆنه‌وه‌ .

توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌ كه‌ قتوویه‌كی 350 ملیمی نزیكه‌ی 6 كه‌وچك شه‌كری تێدایه‌ و به‌های خۆراكی نییه‌ ، له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و منداڵانه‌ی بۆ ژه‌می به‌یانیان ئاو ده‌خۆنه‌وه‌ ئه‌گه‌ری تووشبونیان به‌ قه‌ڵه‌وی ته‌نیا له‌سه‌دا 40 .

ئه‌و توێژه‌رانه‌ی هه‌ستاون به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ئامۆژگاری دایكان ده‌كه‌ن كه‌ سێوێك یل پرته‌قالێك له‌ بری شه‌ربه‌تی میوه‌ بده‌ن به‌ منداڵه‌كانیان تاكو ریشاڵی پێویستیان ده‌ست بكه‌وێت .

نزیكه‌ی نیو ملیۆن منداڵ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ خوار 11 سالیدایه‌ كێشه‌ی قه‌ڵه‌وی له‌ راده‌به‌ده‌ریان هه‌یه‌ ، كه‌ له‌ داهاتوودا ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ و نه‌خۆشی دڵ  و جۆری دووه‌می شه‌كره‌ زیاد ده‌كات .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.