به گوێرهى نوێترین ئامار سهبارهت به له سێداره دراوان له ئێران، له ماوهى ئهمساڵدا، 69 ھاووڵاتی كورد لە رۆژھەڵاتی كوردستان لە سێدارە دراون.
بەپێی ئامارێکی رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەماوەی ئەمساڵدا شەش هاوڵاتی کورد بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و نۆ کەس بە تۆمەتی چالاکیی مەزهەبی و 46 کەس بە تۆمەتی کۆشتنی بە ئەنقەست و شەش کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و دوو کەسیش بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارەدراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆربەی ئەو هاوڵاتییە کوردانەی کە لەماوەی ئەمساڵدا لە ئێران لەسێدارەدراون، خەڵکی پارێزگای ورمێ بوون کە 30 کەس بوون، هەروەک لە پارێزگای کرماشان 22 کەس و لە پارێزگای لوڕستان شەش کەس و پارێزگای سنە پێنج کەس و پارێزگای ئیلام پێنج کەس و لە پارێزگای خوراسانیش هاووڵاتییەکی کورد لەسێدارەدراوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەناو ئەو هاوڵاتییانەدا منداڵێک و سێ ژن و دوو کەسی تەمەن 57 ساڵ و 63 ساڵیان تێدابووە کە لەناو زیندانەکانی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارەدراون.
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکراشیکردووە، لە ساڵی 2017دا 112 هاوڵاتی کورد لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارەدرابوون، بەو پێیەش رێژەکە بۆ ئەمساڵ 38% کەمیکردووە.
هەر بەپێی ئامارەکەی هەنگاو، لەمساڵدا 10 چالاکیی مەزهەبی و سێ چالاکیی سیاسی و سێ منداڵی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە، سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.
ههربه گوێرهى زانیارى و ئاماره نوێیهكان، فشارى دهسهڵاتداران بۆ سهر چالاكان له ئێران پهرهى سهندووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.