Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 05:41

به‌شیر حه‌داد: گفتوگۆکان له‌باره‌ی بودجه‌ به‌رده‌وامه‌ و شایسته‌ی جوتیارانیش یه‌کلابۆته‌وه‌و خه‌رج ده‌کرێت‌

له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق
به‌شیر حه‌داد: گفتوگۆكان له‌باره‌ی بودجه‌ به‌رده‌وامه‌ و شایسته‌ی جوتیارانیش یه‌كلابۆته‌وه‌و خه‌رج ده‌كرێت‌
کوردستان TV
100%

به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ لێدوانێكدا بۆ كوردستان تی ڤی ڕایده‌گه‌یه‌نێت گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وامه‌ ئه‌وه‌ی ئێستا له‌سه‌ر بودجه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كۆتایی كاره‌كه‌ نییه‌، كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ قه‌رز و كرێی كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بودجه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2019ی عێراق وه‌ربگرین.

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات شایسته‌ی جوتیاران یه‌كلابۆته‌وه‌ و لیژنه‌ی كشتوكاڵ له‌گه‌ل وه‌زیری بازرگانی و وه‌زیری كشتوكاڵ بڕیاریاندا به‌ خه‌رجكردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان.

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.