Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:04

بڕیارەکەی دادگای رەسافە بۆ پێدانی پاره‌ی گه‌نم له‌ بەرژەوەندی هه‌موو جووتیاران ده‌بێت

بۆ ساڵه‌كانی 2014، 2015 و 2016
بڕیارەكەی دادگای رەسافە بۆ پێدانی پاره‌ی گه‌نم له‌ بەرژەوەندی هه‌موو جووتیاران ده‌بێت
کوردستان TV
100%

دوای بڕیاری دادگای ڕەسافە بۆ پێدانی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵه‌كانی 2014، 2015 و 2016، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ده‌ڵێت سەرجەم جووتیاران لێی سوودمەند دەبن. 

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئامانج ڕەحیم سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردووەتەوە و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، بڕیارەكەی دادگای رەسافە له‌ بەرژەوەندی هه‌موو جووتیارانه‌. 

سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران ئاشكرای كردووە، وەزیری بازرگانی عێراق بە نووسراو تكا لە سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات بە جێبەجێكردنی بڕگەی یەكی بڕیاری دادگای بەرایی ڕەسافە تایبەت بە خەرجكردنی شایستەی دارایی جووتیار، ئەمەش بە ناڕاستەوخۆ ئارەزووی تەنازولكردنی وەزارەت دەردەخات لە گرتنەبەری ڕێیەكانی تانەدان لە بڕیارەكەی دادگای بەرایی كە هێشتا پلەی كۆتایی بۆ جێبەجێكردن وەرنەگرتووە، كەچی وەزارەت داوای جێبەجێكردنی دەكات. 

ئاماژەی داوە، بڕیارەكەی دادگای بەراییش بە دوو ڕێ پلەی كۆتایی وەردەگرێ: یان تێپەڕبوونی ماوەی تانەلێدان بەبێ ئەوەی وەزارەتی بازرگانی تانەی لێ بدات، یان ڕەتكردنەوەی تانەكە لە ئیستئناف و تەمیز و پەسەندكردنی بڕیارەكەی دادگای بەرایی لە حاڵەتی پەنابردنی وەزارەت بۆ تانەلێدان. 

ئەو بەرپرسەی هەرێمی كوردستان ڕوونی كردووەتەوە، لە نووسراوەكەی وەزیری بازرگانی داوای خەرجكردنی شایستەی سەرجەم جووتیارانی تری هەرێم كوردستان دەكات.  

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.