محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی " فۆنیكس "ـی چین وتی كه ئه‌وه‌ی وتراوه گوایه ئێمه له ژێر گوشاره‌كانی ئه‌مریكادا ناچار ده‌بین كۆڵ بده‌ین و دانووستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بكه‌ین، دووره له راستییه‌وه.
ئه‌م لێداوانه‌ی زه‌ریف هه‌ڵوێستێكه بۆ لێكدانه‌وه‌ی شڕۆڤه‌كارێكی چینیی كه وتبووی تاران تا 6 مانگی داهاتوو له ژێر گوشاره قورسه‌كانی ئه‌مریكادا هیچ چاره‌یه‌كی نامێنێت ئه‌وه نه‌بێت كه دانووستان له‌گه‌ڵ واشنتن بكات.
زه‌ریف جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه: ئێمه هیچكات دانووستانی كاتی ناچاریی قبوڵ ناكه‌ین و ئه‌مریكییه‌كانیش خۆیان مێزی دانووستانیان جێهێشتووه و خۆیشیان ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه ناو دانووستانه‌كان. منیش بڕوام ئه‌وه‌یه شڕۆڤه‌كارانی چینیی ده‌گه‌نه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌مریكا هیچ چاره‌یه‌كی نییه جیا له‌وه‌ی بڕیاره‌كانی خۆی له‌باره‌ی ئێمه‌وه بگۆڕێت و به خۆیدا بچێته‌وه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.