Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 00:35

به‌نده‌ری حوده‌یدییه‌ له‌لایه‌ن حوسییه‌کانه‌وه‌ راده‌ستی هێزه‌کانی حکومه‌تی یه‌مه‌ن کرا

به‌رپرسانی ئه‌منیی حكومه‌تی یه‌مه‌ن وتیان ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكی گرنگه‌ به‌ ئاراسته‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی سوید
کوردستان TV
100%

چه‌كدارانی حوسیی كه‌ له‌ژێر چه‌تری پشتیوانی حكومه‌تی ئێرانن، رۆژی رابردوو واته‌ شه‌ممه‌ كۆنتڕۆڵی به‌نده‌ری ستراتیژیی حوده‌یدییه‌یان له‌ژێر چاودێریی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ی یه‌كگرتووه‌كان راده‌ستی هێزه‌كانی حكومه‌تی نه‌ته‌وه‌یی یه‌مه‌ن كرد.

به‌رپرسانی ئه‌منیی حكومه‌تی یه‌مه‌ن وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه‌ وتیشیان ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكی گرنگه‌ به‌ ئاراسته‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی سه‌ره‌تای مانگی دیسه‌مبه‌ر كه‌ له‌ سوید واژۆكرا.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاگربه‌ست له‌ به‌نده‌ری حوده‌یدییه‌ نزیكه‌ی 10 رۆژ ده‌بێت له‌م به‌نده‌ره‌ به‌رقه‌رار بووه‌ و چه‌ند رۆژێكیش دواتر وه‌فدێك له‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ چاودێریی ئاگربه‌سته‌كه‌ سه‌ردانی ئه‌و به‌نده‌ره‌یان كردووه‌.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ ده‌نگی ئه‌مریكا

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.