Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 01:51

لە ئایدزەوە بۆ شێرپەنجە.. گرنگترین ١٠ دەستکەوتی پزیشکی

کۆمەڵێک دەستکەوتی پزیشکی بەدەستھاتوون کە لەسەر ئاستی جیھان رەنگیان داوەتەوە
کوردستان TV
100%


لە میانی ئەمساڵدا، کۆمەڵێک دەستکەوتی پزیشکی بەدەستھاتوون کە لەسەر ئاستی جیھان رەنگیان داوەتەوە و بوونەتە خاڵی دەستپێکی چارەسەری ئەو نەخۆشییە کوشندانەی کە ساڵانێکی زۆرە پزیشکەکان نەیانتوانیوە چارەسەریان بکەن وەک زەھایمەر، سیل، شێرپەنجە، ئایدز و نەخۆشی دیکە.

لەم چوارچێوەیەدا، ئاژانسی ئانادۆڵو ١٠ دەستکەوتی پزیشکی کە لە میانی ئەمساڵدا بەدەست دەھاتوون دەخاتەڕوو.

١ــ تاقیکردنەوەیەک پێشوەختە نەخۆشی زەھایمەر ئاشکرا دەکات

توێژەرانی ژاپۆنی و ئوستڕاڵی، پەرەیان بە تاقیکردنەوەیەک لە خوێن داوە کەڵەکەبوونی پرۆتینەکانی ژەھراویی پەیوەست بە تووشبوون بە نەخۆشی زەھایمەر ئاشکرا دەکات.

بەپێی تاقیکردنەوەکە، پرۆتینەکانی ژەھراویی لە مێشکدا کۆدەبنەوە کە ئاسەوارەکەی لە بڕبڕەی پشت دەرکەوێت.

بەڵام تاقیکردنەوە نوێیەکە لە خوێن ئەنجامدراوە نەوەک لە مێشک و ئەنجامی تاقیکردنەوە بە وردی ٩٠ لەسەدا پێشوەختە تووشبوون بە نەخۆشی زەھایمەر ئاشکرا دەکات.

٢ ــ پەرەپێدان بە جۆرە حەبێک کە دەبێتە ھۆی نەزۆکی پیاوان

توێژەرانی ئەمریکی سەرکەوتووانە پەرەیان بە جۆرە حەبێک داوە کە دەبێتە ھۆی نەزۆکی پیاوان بە پێچەوانەی ئافرەتانەوە کە ناوی لێ نراوە (Dimethandrolone undecanoate).

ئەو حەبە بریتیە لە کۆمەڵێک ھۆرمۆناتی ئەندرۆجین یان ھۆرمۆنی نێرینە وەک ھۆرمونی تستۆستیرون و بڕۆجستین.

لە میانی تاقیکردنەوە بەراییەکاندا کە لەسەر حەبەکە ئەنجامدراوە، پیاوان ئەگەر یەکجار لە رۆژێکدا ئەو جەبە بخون، ئەوە دەبێتە ھۆی نەزۆکیان بەپێچەوانەی ئافرەتانەوە.

٣ ــ کۆئەندامێکی نوێ بە ٢٠ لەسەدا یەکسانە بە قەبارەی لەش

توێژەرانی ئەمریکا، کۆئەندامێکی نوێیان لە لەشی مرۆڤدا دۆزیوەتەوە کە لەوانەیە گەورەترین کۆئەندام بێت کە تا ئێستا لە لەشی مرۆڤدا دۆزرابێتەوە، بەو پێیەی کۆئەندامە نوێیەکە بە ٢٠ لەسەدا یەکسانە بە قەبارەی لەشی مرۆڤ.

کۆئەندامە نوێییەکە ناوی (interstitium) لە ھەموو لەشی مرۆڤدا ھەیە و دەکەوێتە ژێر پێست و نێوان کۆئەندامەکان و دەورووبەری شادەمارەکان، ماسولکەکان، کۆئەندامی ھەرەس و بۆری میز.

٤ ــ تاقیکردنەوەیەک لە خوێن گرییەکان لە سییەکاندا بە وردی جیا دەکاتەوە

توێژەرانی ئەمریکا، تاقیکردنەوەیەکیان لە خوێن ئەنجامداوە کە دەتوانێت ئەوا روون بکاتەوە کە ئایە گرییەکان لە سییەکاندا بەڕێژەی ٩٨ لەسەدا شێرپەنجە بێت یان نا.

تاقیکردنەوەکە لە خوێن لە دوو جۆری پرۆتین پلازما لە نەخۆشەکەدا ئەنجامدراوە کە ئەوانیش (LG٣BP) و (C١٦٣A).

٥ ــ دیاریکردنی شێرپەنجەی مەمک

توێژەرانی ئەمریکا پشتبەستن بە حەبێکی دەرمانی "تشکی"پەرەیان بە شێوازێکی نوێی تاقیکردنەوە داوە کە شێرپەنجەی مەمک دیاری دەکات.
لەو تاقیکردنەوەیەدا، ئەو حەبە وا دەکات گریییەکان نیشان بدرێت کاتێک رۆشنایی تیشک بەری دەکەوێت.

٦ــ یەکەم رەشێنەی چاوی دەستکرد

دەستەی خۆارک و دەرمانی ئەمریکا، یەکەم رەشێنەی چاوی دەستکردی دروستکرد کە لە رێگەی نەشتەرگەرییەوە لە چاودا دەچێندرێت، ھەروەھا بۆ چارەسەرکردنی ئەو تازە پێگەیشتوانە و منداڵان بەکاردەھێندرێت کە رەشێنی چاویان لەدەستداوە.

٧ــ دروستکردنی دڵێکی دەستکردنی مرۆڤ

کۆمپانیایەکی پزیشکی ئەمریکی بۆ یەکەمجار توانی دڵێکی دەستکرد بە تەکنیکی سێ رەھەندی بۆ مرۆڤ دروست بکات کە دەتوانێت خوێن نەخۆش وەربگرێت.

ئەو تەکنیکە نوێیە دەتوانرێت رۆژێک لە رۆژان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کەسانەی تووشی جەڵتەی دڵ دەبن. بەکار بھێنرێت.

٨ــ ھێلکەدانی دەستکرد بۆ چارەسەرکردنی ئافرەتانی نەزۆک

زانایانی دنمارکی پەرەیان بە ھێلەکەدانێکی دەستکرد داوە کە دەبێتە ھۆی چارەسەکردنی ئافرەتانی نەزۆک.

٩ــ تاقیکردنەوەیەک لە ماوەی ١٠ خولەکدا شێرپەنجە ئاشکرا دەکات

بەپێی تاقیکردنەوەیەکی نوێ کە توێژەرانی ئوستڕاڵیا کاریان لەسەر کردووە لە ماوەی ١٠ خولەکدان تووشبوون بە شێرپەنجە ئاشکرا دەکات.

لە تاقیکردنەوەکەدا، پشت بە پێوانەیی ئاستەکان و جۆرەکانی تەنۆچکە وردەکان کە پێی دەگوترێت "کۆمەڵەکانی میسیل"، زانایان ئاماژە بەوەدەکەن کە بەو تاقیکردنەوەیەی ئەنجامیانداوە لە ماوەی ١٠ خولەکدا گرییەکانی شێرپەنجە ئاشکرا دەکات.

١٠ ــ دەستکەوتی بنبڕکردنی ڤایرۆسی ئایدز

توێژەرانی فەڕەنسا تاقیکردنەوەیەکی نوێیان لە بواری بنبڕکردنی ڤایرۆسی ئایدز دۆزیوەتەوە کە دەتوانێت خانەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە لەشی مرۆڤدا بنبڕ بکات و رێگری بکرێت لە بڵاوبوونەوەی.

توێژەران رایانگەیاندووە بەو تاقیکردنەوەیە دەتوانرێت، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئایدز لە خانەکانی لەشدا رابگرێت.


سه‌رچاوه‌ -AA
شوان عه‌زیز

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.