Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 05:40

نه‌وه‌ی خومه‌ینی هۆشداری له‌ رووخانی سیسته‌می ده‌سه‌ڵات له‌ ئێران ده‌دات

كاته‌كه‌ له‌نێو ده‌ستمان ده‌رده‌چێت
کوردستان TV
100%

حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د خومه‌ینی، نه‌وه‌ی دامه‌زرێنه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران"خومه‌ینی" له‌ئاكامی به‌رزبوونه‌وه‌ی تووڕه‌یی خه‌ڵك هۆشداری له‌ رووخانی سیسته‌می ده‌سه‌ڵات له‌ ئێران ده‌دات .

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك بۆ مانه‌وه‌ی رژێمی ئێران له‌ژێر ناڕه‌زایی خه‌ڵك له‌به‌رێوه‌بردنی شێوازی ده‌سه‌ڵاتداران نییه‌.

پێگه‌ی جه‌ماران-ی هه‌واڵی نزیك له‌ خانه‌واده‌ی خومه‌ینی له‌سه‌ر زاری نه‌وه‌ی خومه‌ینی گواستۆیه‌تییه‌وه‌ و ده‌ڵێت: هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك بۆ ئێمه‌ نییه‌ له‌ده‌سه‌ڵات بمێنینه‌وه‌و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ ده‌ڕۆن.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ئێمه‌ رۆژ له‌دوای رۆژ له‌ ده‌سه‌ڵات دوورده‌كه‌وینه‌وه‌و كاته‌كه‌ له‌نێو ده‌ستمان ده‌رده‌چێت.

 

ئاماده‌كردنی / رزگار

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.