باڵیۆزی ئێران له عێڕاق رایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامیی ئێران دوای شكستی داعش له عێڕاق سه‌رجه‌م راوێژكارانی سه‌ربازیی خۆی له‌م وڵاته بردووه‌ته ده‌ره‌وه و هه‌موویانی ره‌وانه‌ی ئێران كردووه‌ته‌وه.
ئیره‌ج مه‌سجیدی كه خۆی پێشتر له فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران بووه ئه‌م وتانه‌ی له‌ناو كۆڕبه‌ندێكی قوتابیانی زانكۆ و چالاكانی رۆژنامه‌وانیی عێڕاق له به‌غدا ده‌ربڕیوه، به‌ڵام ناوبراو ئاماژه‌ی به هیچ رێكه‌وتێكی دیاریكراو سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی راوێژكارانی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی نه‌كرد.
به‌ڵام وێڕای ئه‌مه مه‌سجیدی ره‌خنه‌ی له ئه‌مریكاش گرت كه: سه‌رباری كۆتاییهاتنی داعش له عێڕاق هێشتا هێزه‌كانی خۆی له ناوچه‌كه‌دا هێشتووه‌ته‌وه و له بری ئه‌وه‌ی كۆتاییهاتنی ئه‌ركی هێزه‌كانی خۆی رابگه‌یه‌نێت، له ژماره‌یك ناوچه سه‌رقاڵی درووستكردن بنكه‌ی سه‌ریازیی نوێ و به‌هێزكردنی بنكه سه‌ربازییه‌كانی پێشووی خۆیه‌تیی.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ردا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.