هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش رایدەگەیێنێت، سەرەڕای زانیاری نادروست دەربارەی گۆڕانکاری لە هێزە سەربازییەکان لە شاری منبج، هیچ ئاماژەیەک نییە کە ئەم دەنگۆیانە راست بن.
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش راگەیێندراوێکی لەبارەی منبج بڵاوکردەوە و داوا لە هەموو لایەک دەکات رێز لە سەروەریی منبج و پاراستنی هاووڵاتییانی بگرن.
تێزانین پێشتر فەرماندەیی گشتی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە داوای لە هێزە چەكدارەكانی سووریا کرد، بەئەركی خۆیان هەڵسن و سنووری شاری منبج لە هەڕەشەكانی توركیا بپارێزن.
ئەمڕۆ ههینى گوتەبیژی سوپای سووریا ئاشکرای کرد کە سوپای وڵاتەكەی چووەتە ناو شاری مەنبج و ئاڵای سووریا لە شوێنە سەرەکییەکانی ئەو شارە بەرز کراوەتەوە. ئەمەش دوای ئەوەی پەیەدە (باڵی رۆژئاوای كوردستانی پەكەكە) داوای لە ڕژێمی سووریا کردبوو هێزەكانیان بگەڕێنەوە ناو مەنبج.
لەلایەكی ترەوە پێش كەمیك تۆڕی (سكای نیوز) بڵاوی كردەوە میلیشیاكانی سوپای سووریای دیموكرات كە لەلایەن توركیاوە پشتیوانی دەكرێن، بەرەو مەنبج بەڕێكەوتوون. ئەمەش لە كاتێكدایە كە هێزەكانی هاوپەیمانان هەوڵی راگرتنی پێشڕەوییەكانی هەردوولا دەدەن، بۆ ئەوەی پێكدادان روونەدات.
لەمبارەیەوە مۆسكۆ پشتیوانی خۆی بۆ گەرانەوەی سوپای ڕژێمی بەشار ئەسەد بۆ مەنبج دەربڕیوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.