لەسەر داوای یەپەگە سوپای سووریا چووە نێو منبج و ئاڵای ئەو وڵاتەیان لەنێو شارەکە هەڵکرد.
دوای داواكه‌ی یه‌په‌گه له ترسی هێرشی سوپای توركیا بۆ پاراستنی منبج و ناوچه‌كانی دیكه‌ی بندهسهتی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێزه‌كانی سه‌ر به سوپای رژێمی سووریا چوونه نێو شارۆچكه‌ی منبج و ئاڵای ئەو وڵاتەیان لەنێو شارەکە هەڵکرد .
له‌مباره‌وه سوپای سووریا ئاشكرایكرد كه هێزه‌كانی ئه‌وان له‌سه‌ر داوای خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه و به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌روه‌ری وڵات چوونه‌ته نێو شارۆچكه‌ی منبجه‌وه.
لای خۆشیه‌وه ئاژانسی سانای زمانحاڵی فه‌رمی رژێمی سووریا، پشتڕاستی چوونی هێزه‌كانی سه‌ربازی سوریای بۆ نێو منبج كرده‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه دیمیتری پسكۆف گوته‌بێژی كۆشكی كرملین جه‌ختیكرده‌وه كه سوپای ئه‌سه‌د ئه‌و ناوچانه‌ی گه‌ڕاندوونیه‌ته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی كه پێشتر له بنده‌سه‌ڵاتی یه‌په‌گه‌دا بوون .
پیسكۆف هه‌روه‌ها به رۆنامهنووسانی راگه‌یاند: چوونی سوپای سووریا بۆ نێو منبج هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی و باشه بۆ جێگیر كردنه‌وه‌ی ئاسایش له سووریا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.