Erbil 15°C سێشەممە 30 نیسان 21:50

بەمەبەستی راگرتنی ھاوسەنگی و زیادنەبوونی نرخی بەرھەمە ھاوردەکراوەکان دیاریدەکرێت

له‌كۆبوونه‌وه‌ی قایمقامیه‌ت بریاری لێدرا
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، قایمقامییه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، بەمەبەستی راگرتنی ھاوسەنگی و زیاد نەبوونی نرخ، ھاوردەی بەروبوومی ئاژەڵی دیاری دەکرێت و جێگری بەرێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی-ش رایدەگەیەنێت بەمەرجەکانی ڤێتەنەری و تەندروستی بەرھەمەکان ھاوردە دەکرێت. 

لە دیوانی قائیمقامیەت ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاری کردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانیدا کۆبوویەوە، پاش ھەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرھەمھێنانی بەروبومی ناوخۆیی بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستیانەدا بکرێت کە ھاوردەی پارێزگای سلێمانی دەکرێت.

لە دوای کۆبونەوەکەش رزگار حمد خدر جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی ووتی: بەلەبەرچاووگرتنی ھاوسەنگی راگرتن لە نێوان بەرھەمی ناوخۆ و ھاوردەکراو، ھەروەھا بەرز نەبوونەوەی نرخی بەرھەمی پەلەوەر لەسەر ھاوڵاتیان، لیژنەکە بڕیاری لەسەر بڕی بەرھەمی ھاوردەکراو داوە بۆ مانگی کانونی دووەم .

 رزگار حمد ووتیشی: بۆ مانگی یەک پیویستمان بە مریشکی ھاوردە نیە بەھۆی زیاد بونی بەرھەمی ناوخۆ لە کێڵگە پەلەوەریەکان, بڕی بەروبومە ھاوردەکراوەکان بریتی یە لە ٨٠٠ تۆن ماسی، ٥٠٠ تۆن گۆشتی سور و ٥١٠ تۆن ھێلکە، ھەروەھا رێگە بە ھاوردەکردنی ١٥٠٠٠ ھەزار سەر ئاژەڵی زیندوو بۆ سێ مانگی ئایندە دەدرێت بەمەرجەکانی ڤێتەنەری و تەندروستی.  


شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.