Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 09:49

سوود و گرنگی شویت بزانه‌  

كۆنترۆڵی ئاستی ئه‌نسۆلین ده‌كات
کوردستان TV
100%

شویت له‌خێزانی كه‌ره‌وزییه‌كانه‌ و زیاتر له‌ ٢ ھه‌زار ساڵه‌ به‌كاردێت بۆ مه‌به‌ستی پزیشكی به‌جۆرێك به‌كارھاتوه‌ بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی ھه‌رس و له‌ده‌ستدانی حه‌زی خواردن و ئاوسانی سك و غازات و چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی سورێنچك و جگه‌ر.

شویت ماده‌كانی وه‌ك كالیسیۆم و ڤیتامین ی تێدایه‌ و به‌سوده‌ بۆ :

١. پاراستنی ته‌ندروستی ئێسك و رێگری له‌توشبون به‌نه‌رمبونی ئێسك و شاشبونی.

٢. كۆنترۆڵی ئاستی ئه‌نسۆلین ده‌كات و گرفتی چه‌وری سنوردار ده‌كات و ئاستی ئه‌نسۆلین راده‌گرێت له‌توشبوانی شه‌كره‌دا.

٣. با ناھێڵێ و رێگره‌ له‌كه‌ڵه‌كه‌بونی غازات له‌ریخۆڵه‌دا و ده‌ریده‌كات.

٤. ئازاری ھه‌وكردنی جومگه‌كان ناھێڵێت و دژه‌ ھه‌وكردنی وه‌ك ھه‌وكردنی رۆماتۆید و ھه‌وكردنی جومگه‌كانه‌.

 سه‌رچاوه‌/ ده‌نگی پێشمه‌رگه‌

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.