به ھۆی فشاره‌كانه‌وه له باره‌ی خستنه‌ڕووی نه‌وتی زیاتره‌وه له بازاڕه‌كانی جیھاندا له مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا، نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه‌كاندا، نزمترین ئاستی ١٦ مانگی رابردووی تۆماركرد و به 50 دۆلار و 45 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
وێرای رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی ئۆپێك و به‌رھه‌مھێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆ به‌ڕابه‌ڕایه‌تی رووسیا له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رھه‌مھێنان، به‌ڵام نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه‌كاندا نزیكبووه‌ته‌وه له 50 دۆلار.
له میانی ئه‌م مانگه‌دا، وڵاتانی ئه‌ندام له ئۆپێك و به‌رھه‌مھێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆ به‌ڕابه‌رایه‌تی رووسیا گه‌یشتنه رێككه‌وتنێك كه به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه ئاستی به‌رھه‌مھێنان به یه‌ك ملیۆن و ٢٠٠ ھه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا له ساڵی ٢٠١٩دا بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ، كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
له كاتژمێر ٠٨:٠٢ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیھاندا، دابه‌زی و به ٥٠ دۆلار و ٤٥ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
به پێچه‌وانه‌وه نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی ئه‌مریكا له بازاڕه‌كانی جیھاندا، به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆماركرد و به ٤٢ دۆلار و ٧٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.