Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 09:49

سووده‌کانی خورما بزانه‌

خواردنی 2 دانه‌ كاری خۆی ده‌كات
کوردستان TV
100%


 خورما یه‌كێكه‌ له‌م خواردنانه‌ی كه‌ دەوڵەمەندە بە کانزا و ڤیتامینەکان و سوودێكی زۆریشی بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌یه‌ ، هه‌ر بۆیه‌ به‌ یه‌كێك له‌ خۆراكه‌ گران به‌هاكان هه‌ژمار ده‌كرێت .

یه‌كێك له‌ هه‌واڵه‌كانی ماڵپه‌ری " ounousa " باس لە سوودەکانی خواردنی خورما دەکات پێش نوستن ، مه‌به‌ستمان له‌ پێش نووستن ئه‌وه‌ نیه‌ راسته‌خۆ به‌ر له‌ نووستن بیخۆیت ، به‌لكو چه‌ند كاتژمێرێك پێش ئه‌وه‌ی بخه‌ویت یا ئێواره‌ ، مه‌رجیش نییه‌ برێكی زۆر بخۆیت به‌لكو خواردنی  2 دانه‌ كاری خۆی ده‌كات و سوود به‌  له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت .

به‌ هۆی ئه‌وه‌ی خورما كاریگه‌ری له‌سه‌ر مێشک و دەروونت هەیە و ئارامیدەکاتەوە ، هەربۆیە لە دڵەڕاوکێ و پەستانی دەروونی زۆر دووردەخاتەوە ، هه‌روه‌ها بەهۆی ئەو پێکهاتە خۆراکیانەی تێیدایە، جەستە دەحەوێنێتەوە و کرژییەکانی خاودەکاتەوە و سوڕی خوێن چالاکدەکات، ئەمەش کاریگەری لەسەر هەموو چالاکی ئەندامەکانی جەستە هەیە .

ئه‌و خانمانه‌ی دووگیانن زۆر پێویست خورما بخۆن چونكه‌ وادەکات خەویان لێبکەوێت و دەروونیان ئارامدەکاتەوە ، خورما بۆ كرداری هه‌رسیش زۆر سوودی هه‌یه‌ ، له‌به‌ۆ ئه‌وه‌ی کرداری هەرس خێرادەکات، بەتایبەت ئەگەر ئێوارە ژەمێکی قورس خواردبێت، یارمەتیدەرە بۆ زوو هەرسبوونی، لەکاتی خەودا هەست بە نائارامی ناکەیت .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.