Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:21

نرخی نه‌وت هه‌ڵکشا

ئه‌مڕۆ له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بۆرسه‌
نرخی نه‌وت هه‌ڵكشا
کوردستان TV
100%

له‌ یه‌كه‌م رۆژی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆرسه‌، نرخی نه‌وت هه‌ڵكشانی تۆماركرد و هه‌ر به‌رمیلێكی برێنت له‌ سه‌رووی 54 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

ئه‌مڕۆ له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بۆرسه‌ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 54 دۆلار و 21 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، هه‌روه‌ها هه‌ر به‌رمیلێك له‌ نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی به‌ 45 دۆلار و 58 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌بكرێت. 

شاره‌زایان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، به‌ هۆی چاوه‌ڕوانییه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو له‌ ئه‌مریكا، نرخی نه‌وت به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و هه‌رچه‌نده‌ كه‌میش بێت، به‌ڵام داتاكانی ئابووریی جیهان رێگری له‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ ده‌كات. 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.