جێگری سەرۆکی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق رایدهگهیهنێت: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا دەنگ لەسەر تەواوکردنی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق دەدرێت و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژه یاسای بودجە ناکرێت، چونکە ئێمە رێگە نادەین بەو شێوەیە تێپەڕێندرێت تاوەکو داواکاریی کورد جێبەجێ نەکرێت."
وا بڕیارە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق کۆببێتەوە و تێیدا دەنگدان لەسەر ئەو پێنج وەزارەتە بدرێت، کە لە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق ماون، بەڵام باسی بودجە ناکرێت.
بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژهی بهوهكردووه، کە بە ھیچ شێوەیەک رێگە نادەن پڕۆژەیاسای بودجە بەو شێوەیە تێپەڕێندرێت .
دهشڵێت: "زۆرینەی ھەرەزۆری داواکارییەکانی ئێمە جێبەجێ نەکراون، پشكی كورد و بودجەی پێشمەرگە و کەسوکاری شەھیدان و پرسی نەوت بە چارەنەکراوی ماونەتەوە، بۆیە ئەگەر خوێندنەوەی دووەمیشی بۆ بکرێت، پێویستە یان بگەڕێتەوە بۆ حکوومەت گۆڕانکاریی تێدا بکات و داواکاریی ئێمە جێبەجێ بکات یاخود ئهنجوومهنی نوێنهرانی خۆی ئەو کارە بکات، ئەگەر وا نهبێت، ڕازی نابین بەو شێوەیە پەسەند بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.