رۆژی شه‌ممه 2018/12/22 به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى به‌ست و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ى خواره‌وه‌ى ده‌ركرد.
1- له یارى نێوان رزگارى و خانەقین له خولى پله‌یه‌كى كوردستان، به هۆى دروستكردنى كێشه و گرفت و نانه‌وه‌ى ئاژاوه و هێرشكردنه سه‌ر شاندنى یانه‌ى خانه‌قین و به‌ردبارانكردنى ئۆتۆمبێله‌كه‌یان، له لایه‌ن هانده‌رانى یانه‌ى رزگارى، كه بووه هۆی ناشیرینكردنى وه‌رزشی تۆپی پێی كوردستان، ئه‌مه‌یش به هۆی كه‌مته‌رخه‌مى له هێزه ئه‌منییه‌كانى یاریگه، له‌گه‌ڵ ده‌ستخۆشییمان له هه‌ڵوێستى جوان و وه‌رزشییانه‌ى هه‌ردوو ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌كانى رزگارى و خانه‌قین، كه هیچ گرفتێك له نێوان ئه‌واندا نه‌بووه، یه‌كێتییه‌كه‌مان له باره‌ى رووداوه‌كانى یارییه‌كه ئه‌م بڕیاریدا به:
• گواستنه‌وه‌ى دوو یارى داهاتووى یانه‌ى رزگارى بۆ یاریگه‌ى یانه‌ى كۆیه، به‌بێ ئاماده‌بوونى هانده‌رانى یانه‌ى رزگارى و ئه‌و یانه‌ى یارى له‌گه‌ڵ هه‌یه.
• چاككردنه‌وه‌ى ته‌واوى ئۆتۆمبێلى (پاس) یانه‌ى خانه‌قین له لایه‌ن یانه‌ى رزگارى.
• غه‌رامه‌كردنى یانه‌ى رزگارى به بڕى (1000000) یه‌ك ملیۆن دینار.
• ئاگادارى كۆتایی بۆ یانه‌ى رزگارى له ئه‌گه‌رى دووباره بوونه‌وه‌ى ئه‌م كێشه و گرفتانه، سزاكان توندتر ده‌بێت.
2- ئاگادارى كۆتایی بۆ سه‌رجه‌م یانه‌كانى كوردستان، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌كارهێنانى یارى ئاگرین قه‌ده‌غه‌یه، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كاریگه‌رى له‌سه‌ر كه‌ش و هه‌واى یارییه‌كه و یاریزانان هه‌بێت، ئه‌وا یه‌كێتییه‌كه‌مان به توندى سزاى ئه‌م یانه‌یه ده‌دات، كه یارى ئاگرین به‌كار ده‌هێنێت.
3- ئاگادارى كۆتایی بۆ یانه‌ى سۆران به كۆنتڕۆڵكردنى جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان و رێزگرتن به سه‌رپه‌رشتیارى یارى و ستافى ناوبژیوانان، به پێچه‌وانه‌وه یارییه‌كانیان ده‌گوازرێته‌وه ده‌ره‌وه‌ى یاریگه‌ى خۆیان.
4- ئاگادارى كۆتایی بۆ هه‌ردوو یانه‌ى خاك و سه‌یدسادق به كۆنتڕۆڵكردنى جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان و به‌كارنه‌هێنانى یارى ئاگرین و بڵندگۆ، له ئه‌گه‌رى دووباره بوونه‌وه یانه‌كانیان تووشى سزا ده‌بن.
5- غه‌رامه‌كردنى یانه‌ى هه‌ندرێن به بڕى (200000) دوو سه‌د هه‌زار دینار، به هۆى ئاماده‌نه‌بوونى پیاوان پۆلیس له گێمى دووه‌مى یارى نێوان هه‌ندرێن و ده‌ربه‌ندیخان.
6- له یارى نێوان ئارارات و پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر له خولى نایابى كوردستان، به هۆى دروستبوونى كێشه و گرفت له دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كه بڕیاردرا به:
• لێژنه‌ى رێكارى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد له چۆنیه‌تى روودانى شه‌ڕ و ئاژاوه‌ى دوا یارییه‌كه ده‌كات و، ورده‌كارییه‌كان و راپۆرت بۆ كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان ئاماده ده‌كات.
• ئه‌نجامدانى یارى داهاتووى یانه‌ى ئارارات بۆ ده‌ره‌وه‌ى یاریگه‌ى خۆیان و به بێ ئاماده‌بوونى جه‌ماوه‌ر.
7- راگرتنى هه‌ردوو خولى نایاب و پله‌یه‌كى كوردستان بۆ ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته، ئه‌مه‌یش له پێناو دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌چاره و لێكۆڵینه‌وه له كێشه و گرفته‌كان و ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندارانى هه‌ردوو خول.
8- ئاگادارى سه‌رجه‌م یانه‌كانى پله‌نایاب و پله‌یه‌كى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، رۆژى شه‌ممه 2018/12/29 له كاتژمێر 11:00 ـى پێش نیوه‌ڕۆ بۆ كارى پێویست له هه‌ولێر ئاماده‌بن، پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو یانه‌كان هه‌ریه‌ك له‌م به‌رێزانه‌ى خوراوه له كۆبوونه‌وه‌كه ئاماده‌بن:
• سه‌رپه‌رشتیارى تیپ
• راهێنه‌رى یانه
• كاپتنى یانه
• سه‌رپه‌رشتیارانى یارییه‌كان
9- ئاگادارى سه‌رجه‌م ناوبژیوانانى خوله‌كانى نایاب و پله‌یه‌كى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، رۆژى شه‌ممه 2018/12/29 له كاتژمێر 1:00 ـى نیوه‌ڕۆ بۆ كارى پێویست له هه‌ولێر ئاماده‌بن.
10- ئاراسته‌كردنى نووسراوى فه‌رمى بۆ وه‌زاره‌تى ناوه‌خۆى هه‌رێمى كوردستان، به مه‌به‌ستى هاوكارییكردنى یه‌كێتییه‌كه‌مان، ئه‌مه‌یش له پێناو جوانتركردن و رێكخستنى یاریگه‌كانى كوردستان و جه‌ماوه‌رى یانه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ى به هه‌موو لایه‌كمان ڕوویه‌كى شارستانى و جوانى وه‌رزشى كوردستان پیشانى ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى كوردستان بده‌ین، له‌گه‌ڵ سوپاس و پێزانینمان بۆ وه‌زاره‌تى ناوه‌خۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كه له رابردوویش هه‌میشه هاوكار و هه‌ماهه‌نگمان بووینه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.