Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 02:59

به‌کارهێنانی ئامێری هه‌وای گه‌رم زیانی بۆ قژ هه‌یه‌؟

ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی مۆخ
کوردستان TV
100%

ئامێری وشككه‌ره‌وه‌ی قژ یه‌كێكه‌ له‌و ئامێرانه‌ی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن خانمان و پیاوانه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت، هه‌ندێكجاریش دایكان بۆ وشككردنه‌وه‌ی قژی منداڵه‌كانیان به‌كاریده‌هێنن، ئه‌م ئامێره‌ له‌پاڵ سووده‌كانی بێزیانیش نییه‌.

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی ماڵپه‌ڕی Buzzikito ده‌ركه‌وتووه‌ به‌كارهێنان و به‌ركه‌وتنی راسته‌وخۆی هه‌وای گه‌رمی ئه‌و ئامێره‌ زیانی بۆ مێشك هه‌یه‌و ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی مۆخ زیاد ده‌كات.

زیانه‌كانی زیاتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر هاتو له‌ پله‌یه‌كی گه‌رمی به‌رزدا به‌كارهات، چونكه‌ به‌هۆی نزیكی ده‌می ئامێره‌كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ ئه‌گه‌ری سوتانی بێخی سه‌ری هه‌یه‌و له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ زیانی بۆ تاڵه‌كانی قژو لاوازكردنی هه‌یه‌، به‌رده‌وامی به‌كارهێنانیشی واده‌كات قژه‌كه‌ وشكبێته‌وه‌و شێداری و بریقه‌ی له‌ده‌ستبدات.

به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌ به‌كارهێنانی ئامێری وشككه‌ره‌وه‌و شانه‌ی خڕ بۆ خاوكردنه‌وه‌ی قژ، واده‌كات تاڵه‌كانی قژ زیانی زیاتریان به‌ربكه‌وێت و روبه‌رووی هه‌ڵوه‌رین ببنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/ چاره‌سه‌ر

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.