Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 15:31

چۆن بزانرێت کەسێک جەڵتەی مێشک لێی داوە؟

له‌راگه‌یاندراوی ته‌ندروستی
کوردستان TV
100%


ئەگەر هاتوو كەسێكت بینی جەڵتەی مێشك لێی دابوو ئەوا پێویستە لە دەستپێكی حاڵەتەكەیداو لەماوەی كەمتر لە 3 كاتژمێردا بگەیەنرێتە نەخۆشخانە.

ئەگەر هاتوو لەو ماوە دیاریكراوەدا نەخۆشەكە گەیەنرایە نەخۆشخانە ئەوا دەتوانرێت كۆنتڕۆڵی حاڵەتەكەی بكرێت و ژیانی كەسەكە پارێزراوبێت.

ئەو كەسەی كە گومانت هەیە تووشی ئەم حاڵەتە بوبێت پێویستە لەڕێی چەند داواو پرسیارێكەوە خۆت دڵنیا بكەیتەوە تاوەكو بتوانیت بەزووترین كات بیگەیەنیتە نزیكترین نەخۆشخانە، ئەوانیش:
 
١-ئایا دەتوانێت پێبکەنێت یان زەردەخەنە بکات؟
٢-ئایا دەتوانێت بەباشی قسە بكات و قسەكانی تێكەڵ نەكات؟
٣-ئایا دەتوانێت دەستەكانی بۆ سەرەوە بەرز بكاتەوە؟
٤-ئایا دەتوانێت زمانی بەملاو لادا بجوڵێنێت؟

ئەگەر هاتوو هەریەكێك لەم خاڵانەی سەرەوەی نەتوانی ئەنجام بدات  ئەوا ئەو کەسە تووشی حاڵەتی جەڵتە بوەو پێویستە بە زووترین كات بگەیەنرێتە نەخۆشخانە بەمەبەستی بەهاناوەچوون و چارەسەركردنی دەستبەجێی حاڵەتەكەی.

سه‌رچاوه‌ - تەندروستی سلێمانی
شوان عه‌زیز

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.