Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 22:41

ساڵح موسلیم: کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ سوریا خیانه‌ت نییه‌

ئێمه‌و ئه‌مریكا هاوكار بووین
کوردستان TV
100%

ساڵح موسلیم، به‌رپرسی كۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك “ته‌ڤده‌م”و هاوسه‌رۆكی پێشووی په‌یه‌ده‌ ، سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ڕۆژئاواو سوریا به‌ ئاوێنه‌ی راگه‌یاندووه‌: ئه‌و بڕیاره‌ نه‌خوازراو بوو بۆ ئێمه‌و ته‌واوی خه‌ڵك له‌كاتێكدا شه‌ڕی دژ به‌تیرۆریستانی داعش كۆتایی نه‌هاتووه‌ ، به‌ڵام بڕیاری خۆیانه‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بڕیار ده‌ده‌ن، ئێمه‌ ناتوانین بڵێین نا چونكه‌ ئه‌وان به‌كه‌یفی خۆیان مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن له‌ گه‌ڵ دۆخه‌كه‌.

سه‌باره‌ت به‌ پرسیاری ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌مریكا جارێكیتر خیانه‌تی له‌كورد كردوه‌و كوردی فرۆشتووه‌، ساڵح موسلیم ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ خیانه‌ت نییه‌، چونكه‌ هیچ به‌ڵێن‌و سۆزێك له‌نێوانمان نه‌بوه‌ تا وه‌ك ئه‌و به‌ڵێنه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ین، بۆیه‌ ناتوانم بڵێم خیانه‌ته‌ له‌وباره‌یه‌وه‌، ئه‌مریكا بۆ پاراستنی ئێمه‌ نه‌هاتوه‌و ئێمه‌ش بانگه‌وازمان نه‌كردوه‌ به‌فریامان كه‌وێ‌و به‌هانامانه‌وه‌ بێ،به‌ڵكو ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هاتووه‌و كاربه‌ڕێكردنی خۆیانه‌، به‌ڵێ ئێمه‌و ئه‌مریكا هاوكار بووین.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.