Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 00:37

که‌شتییه‌کی فڕۆکه‌ هه‌ڵگری ئه‌مریکیی دوای سێ ساڵ دووباره‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ که‌نداوی باشووری ئێران

سوپای پاسدارانی ئێران له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی ئه‌نجامی مانۆڕێكی سه‌ربازییه‌ له‌ ئاوه‌كانی كه‌نداو باشووری ئه‌م وڵاته‌دا
کوردستان TV
100%

كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری " یوو ئێس ئێس جۆن سی ستانیس " دوای سێ ساڵ له‌ به‌جێهێشتنی كه‌نداوی باشووری ئێران، رۆژی هه‌ینی گه‌ڕایه‌وه‌ ئاوه‌كانی ئه‌م كه‌نداوه‌ ستراتیژییه‌ .

له‌ دوای هێرشه‌كانی 11ـی سێپته‌مبه‌ره‌وه‌ بۆسه‌ر تاوه‌ركانی بازرگانیی جیهانیی ئه‌مریكا، ئه‌مه‌ درێژترین ماوه‌یه‌ كه‌ كه‌شتییه‌كی فڕۆكه‌هه‌لًگری ئه‌مریكیی كه‌نداوی باشووری ئێرانی جێهێشتبێت.

گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزێكی تا ئه‌و راده‌یه‌ كاریگه‌ر و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ توانای سه‌ربازیی ئه‌مریكا پیشانی ئێران بدرێت كه‌ تا ئێستا چه‌ندینجار هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه‌ گه‌رووی هوڕموز داده‌خات، كه‌ بازرگانیی یه‌ك له‌سه‌ر سێی نه‌وتی سه‌ر ده‌ریا له‌ رێگه‌ی ئه‌م گه‌رووه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ حكومه‌تی ئێران پێشتر رایگه‌یاندبوو سوپای پاسدارانی ئێران له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی ئه‌نجامی مانۆڕێكی سه‌ربازییه‌ له‌ ئاوه‌كانی كه‌نداو باشووری ئه‌م وڵاته‌دا.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ ده‌نگی ئه‌مریكا

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.