Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 11:58

چه‌ند زانیارییه‌ک ده‌رباره‌ی شه‌وی یه‌ڵدا

یەکێکە لە جەژنە جوانەکانی ئاری نەژادەکان کە کوردیش یەکێکە لە ئارییەکان
کوردستان TV
100%

ئه‌م شه‌و كه‌ به‌ شه‌وی یه‌ڵدا ناسراوه‌ لە سەرەتادا ناوی چلە بووە، شەوی چلە یەکێکە لە جەژنە جوانەکانی ئاری نەژادەکان کە کوردیش یەکێکە لە هۆزەکانی ئارییەکان، مێژووی سەرهەڵدانیشی بۆ نزیکەی هەشت هەزار ساڵ پێش ئێستە دەگەڕێتەوە، بە لەدایکبوونی میهر یا میترا دانراوە .

شەوی یەڵدا، کۆتا شەوی پایز و یەکەم شەوی زستانە، بەڵام شەوێکی تایبەتە بۆ هەندێک لە نەتەوەکان وەک کوردستان و ئێران، ئەو شەوەیە کە تیایدا خۆروەگەڕی زستان روودەدات، لەهەمانکاتدا یەڵدا وشەیەکی سریانیە بە واتەی لەدایکبوون هاتووە.

بەگوێرەی نوسراوە مێژووییەکان بۆ زەردەشتییەکان ئەم شەوە بایەخێکی زۆری هەبووە، لە کەلتوری فارسدا جەژنێکە لە درێژترین و تاریکترینی شەودا، بەڵام لە کوردیدا بە شەوی یەڵدا یان چلە ناسراوە، یەکێکە لە جەژن و بۆنە مێژوویە کۆنەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هاوبەشە لەنێوان نەتەوەکانی هیند و ئاری نەتەوەکانی میزۆپۆتامیا. 

لەدواین شەوی پایزدا لەنیوەی باکوری گۆی زەوی بە درێژترین شەوی ساڵ دادەنرێت، لەو شەوە بەدواوە شەو کورت دەبێت و ڕۆژ درێژدەبێتەوە، بەشێک لە شاعیرانی کورد و فارسیش ئاماژەیان بەو شەوە کردووە


لە هەندێک ناوچەکانی فارس خەڵکی بە جۆش و خرۆشەوە خۆیان ئامادەدەکەن بەرلەهاتنی خەلکی کەلوپەل و خواردنی تایبەتی دەکڕن یەکێک لە تایبەترین خواردنەکان شوتیە بۆ خەڵکی تاران.

بەشێوەیەکی گشتی بەیەکەم شەوی زستان دەوترێت یەڵدا، لەم شەوەدا 14 کاتژمێر تاریکی نیوەی گۆی زەوی دەگرێتەوە، لەلایەکی دیکەوە کورتترین ڕۆژی ساڵ دەبێت، لە کۆندا بارینی بەفر لەو شەوەدا بەنیشانەی ساڵێکی پڕ خێر و بەرەکەت دادەنرا.


لەلای ئایینی زەردەشتیش خەڵک لەو شەوەدا لە لای یەک کۆدەبوونەوە و بە خواردن و خواردنەوە و گۆرانی وتن و ھەڵپەڕکێ شەونخونیان دەکێشا و چاوەڕوانی ھەڵھاتنی خۆر دەبوون، ئەو سفرەیەی لەو شەوەدا دەڕازێنرایەوە لە لای زەردەشتیەکان بە "مەیزەد" ناسرابوو چەرەسەکەش پێی دەوترا "لۆرک".

 لە نەزرگە و پەرستگەکانی میترایی نزا دەکرا، بۆ سەرکەوتنی ڕووناکی بە سەر تاریکی و ئەھریمەندا ئەو نزایەش پێ دەوترا "نی یەد"، خەڵک کە بە ئاھەنگگێران و شەونخونی شەوی یەڵدایان بەسەر دەبرد، یەکەم ڕۆژی زستان یان خۆرە روز، یان ڕۆژی پیرۆزییان دەرکردە پشوو.


بە پێی ھەندێک سەرچاوە ڕۆژی خۆر، ڕۆژی یەکسانی مرۆڤەکان بوو، پادشاکان بەرگێکی سپی و سادەیان لەبەردەکرد و لەو رۆژەدا نە پادشا و نەھیچ کەسێکی تر فەرمانی بەکەسانی تر نەدەکرد و سەرجەم کاروبارەکان بە بێ فەرمانکردن و بە شێوەیەکی ئارەزومەندانە رادەپەڕێنران، لەو رۆژەدا ھەر جۆرە خوێنڕشتنێک، تەنانەت سەربڕینی ئاژەڵ و پەلەوەرەکانیش قەدەغە کرابوو.

جێی باسه‌ ئەمشەو لە شاری سلێمانی ڕێوڕه‌سمێكى تایبەت بە ناوی " شەوی چلە " ساز ده‌كرێت ، ئه‌م رێوره‌سمه‌ لەلایەن کۆمەڵەی کەلەپور و فۆلکلۆری کورد و بە هاوکاری چەند کەسایەتییەکی شاری سلێمانی و نوێنەری زەردەشتییەکان ڕێکخراوە .

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.