Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 03:30

ئه‌گه‌رنەخۆشی تەنگەنەفەسیت هه‌یه‌ ،ئه‌م خواردنانه‌ مه‌خۆ

ئەو خواردنانە هۆکارن بۆ دەردانی ماددەیەک کە زیان بەو نەخۆشیە دەگەیەنێت
کوردستان TV
100%


چه‌ند خواردنه‌ك کە رۆژانە دەیخۆین، ڕەنگە کاریگەری سلبی لەسەر تەندروستی  مرۆڤ هەبێت، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی زۆر هەستیارن، نەخۆشیەکانی تەنگەنەفەسی و ئامێری هەرسیان هەیە، بۆ نمونە رەبو، یان بوونی بەڵغەمێکی زۆر، چونکە ئەو خواردنانە هۆکارن بۆ دەردانی ماددەیەک کە زیان بەو دوو نەخۆشیە دەگەیەنێت و تەندروستیان تێکدەدات .

بەگوێرەی هەواڵێکی تەندروستی  alsayeda  ژماره‌یه‌ك خواردن هه‌ن باش نین بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌مجۆره‌ نه‌خۆشییه‌یان هه‌یه‌ ، بۆیه‌ له‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كه‌ پێویسته‌ ئه‌م خواردنانه‌ نه‌خوات یا كه‌میان بكاته‌وه‌ .

ئه‌و جۆره‌ خواردنانه‌ی بۆ ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ باش نین و نه‌خۆش پێویسته‌ لێیان دووربكه‌وێته‌وه‌ بریتیین له‌ " شیر و هه‌موو ئه‌و خواردنانه‌ی له‌ شیر دره‌ستده‌كرێن ، هه‌روه‌ها گۆشتی سور ، چونكه‌ برێكی زۆر له‌ چه‌وری تێدا هه‌یه‌ .

به‌رهه‌مه‌كانی گه‌نم و خواردنه‌وه‌ كهولییه‌كان به‌ هه‌مان شێوه‌ كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر نه‌خۆش دروست ده‌كه‌ن ، شه‌ركر و خواردنه‌وه‌ كافاینه‌كان  ، هه‌روه‌ها ماسی وەک جۆری سەردین، یان هێلکە و ئەو خواردنانەی ماددەی پارێزەری تێدایە، یان شوکوڵاتە، خواردنە سورەوەکراوەکان .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.