Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 04:19

باڵیۆزی ئێران له‌م وڵاته‌ ده‌رکرا

ئه‌مریكا پشتیوانی له‌ بریاره‌كه‌ كردووه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌لبانیا  به‌ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه‌ ، به‌هۆی زیان گه‌یاندنیان به‌ ئاسایشی نیشتیمانی ، وڵاته‌كه‌ی باڵیۆزی ئێران و دیبلۆماتكارێكی دیكه‌ی ده‌ركردووه‌ .

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ش جۆن بۆڵتن، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خوچیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: هه‌ر ئێستا ئێدی ڕاما ، سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌لبانیا، باڵیۆزی ئێرانی ده‌ركرد، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ ڕابه‌رانی ئێران كه‌ پشتیوانیان له‌ تیرۆر هه‌ر وا به‌ ئاسانی له‌بیر ناكرێت.

هه‌روه‌ بۆڵتن ده‌ڵێت: ئێمه‌ له‌ پشت سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌لبانیا ڕاما و گه‌لی ئه‌لبانیداین .

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.