Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 13:38

خواردنه‌وه‌ وزه‌به‌خشه‌کان هۆکارن بۆ جه‌ڵته‌ی دڵ

هۆکارێکه‌ بۆ تێکدانی تواناکانی دڵ لە بەکارهێنانی ئۆکسجین
کوردستان TV
100%

خواردنەوە وزە بەخشەکان کاریگەری سلبی زۆری بۆسه‌ر تەندروستی مرۆڤ هەیە ، بۆیه‌ پزیشکان هۆشداریدەدەن لەم جۆره‌ خواردنەوەیه‌ .   

دەربارەی کاریگەری خواردنەوە وزەبەخشەکان له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی تازه‌دا، پسپۆڕان ئاشکرایدەکەن ، خواردنەوەی ئەم وزەبەخشانە لە رۆژێکدا، راستەوخۆ لێدانی دڵ دوو هێندە خێرادەکات، ئەمەش سیستمەکەی تێکدەدات، دواجار ئەگەری هەیە ببێتەهۆی سەکتەی دڵ و مێشک .

هه‌روه‌ها له‌ باره‌ی ئه‌م جۆره‌ خواردنه‌وه‌یه‌دا پرۆفیسۆر" میلو دانیال "  لە نەخۆشخانەی زانکۆی فه‌ره‌نسا ئاشكرایده‌كات ئەم ناڕێکیەی لێدانی دڵ كه‌ له‌ ئه‌نجامی خواردنه‌وه‌ وه‌زه‌به‌خشه‌كان دروست ده‌بێت ، دەبێتە هۆکارێک بۆ تێکدانی تواناکانی دڵ لە بەکارهێنانی ئۆکسجین .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.