Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 12:17

ئەگەر منداڵت هەیە تکایە خوێنەری ئەم بابەتە بە

ئەو هەڵانەی کە پێویستە دایك و باوک هەر ئێستا دەست هەلگرن
کوردستان TV
100%

ئەو هەلانەی کە پێویستە دایك و باوک هەر ئێستا دەست هەلگرن

یەك : کاتێك دەمانەوێت خۆراکێك یان دەرمانێك بۆ چارەسەری بدەین بە مندالەکەمان ، بەلام حەزی پێ نەکات یا پێ ناخۆش بێت دەلێت نایخۆم یا ناخۆمەوە ، هەلەی ئێمە لێرەوە دەست پێدەبێت کە بە مندالەکەمان دەلێن ئەگەر نەی خۆی،یا نەی خۆیەوە یەی دەین بە براکەت یا خۆشکەکەت یا هەر مندالێکیتر ، ئەو مندالە لەوکاتە رازی ئەبێت کە بیخوات بەلام رازی بوونی لەبەر ئەوەیە کە لەدەستی نەروات بەمەش تۆ بناغەی ئیرەی بۆ مندالەکەت دروست ئەکەیت بەم کردارە مندالێکی ئیرەی پەروردە ئەکەی ، بەم هەلەی کە لەوانەیە زۆر بچوک بێت ویا بیریشمان لێنەکردبێتەوە

دوو : بەراورد کردنی مندالەکەت بە خوشك و برا یا مندالیتر ، نە بە ئەرێنی نە بە نەرێنی بۆ نمونە مندالەکەت زیرەك نیە یا ئەرکەکانی بە باشی جێ بەجی ناکات ، نابێت بەراوردیکەی بە مندالێکیتر ، پێ بلی بۆ وەك ئەو مندالە زیرەك نی یا ئاقل نی ، بەتایبەتی لای کەسانیتر چونکە ئەگەر ئەمەت درکاند مندالەکە ئەو بیرکردنەوی بۆ دروست ئەبێت ، کە هەموو کەس بەئەوەی زانی کە ئاقل نیم یا زیرەك نیم ئیتر بۆ هەول بۆ بدەم ، وە هەتا عونسریتر ئەبێت لەسەر رەفتارە هەلەکانی

سێ : مندال لە تەمەنی ٦ سالی تا ۱۱ ، ۱۲ سالی ئەگەر کور بێت هەول ئەدا لە زۆرترین رەفتار لاسای باوکی بکاتەوە لە چونە دەرەوە لەقسە کردن لەوەی کە باوکی چۆن رەفتار لەگەل دایك و خۆشکی ئەکات ئەویش هەول ئەدا هەمان رەفتار ئەنجام بدا ، وە ئەگەر کچ بێت هەول ئەدا هەموو رەفتارەکانی وەك دایکی بێت ، بۆیە تۆ ئەتوانی نسبەیەك لە کەسایەتی خۆت لە مندالەکەت ببینیەوە ، ئەگەر کارێکی باش دەکات وە ئەگەر کارێکی هەلە ئەکات یەکەمجار خۆت سەرزەنش کە دوای مندالەکەت باشتر پەروردەکە

چوار : پەروردەکردن بۆ پێکەنین ، زۆرجار بینیومانە دایك و باوك یان کەسانی نزیك مندالەکە ، لەو تەمەنەی کە مندالەکەیان سەرەتای فێر بوونی قسەکردنە بە مندالەکەیان قسەی نەشیاو یا جنێو وە ئەو قسانەی کە پێکەنین ئاویبن فێری ئەکەن تا بەکەسانیتر بلێت بۆ پێکەنین لەکاتێك دا مندالەکە نەمانای ئەزانی وە نەش ئەزانێی بۆ وای پێ ئەلێن ، و مندالەکەش کاتێك ئەبینی پی ، پێ ئەکەنن حەز ئەکا زیاتر بلێت کاتێك مندالەکە ئەو قسەیە بەکەسێك ئەلی کە جی شەرمە بۆ دایك و باوکی یا کە گەورەتربوو لەسەر ئەو قسانەی کە لە مندالی سەرەتا فێریان کردوە لێ ئەدەن و سزای ئەدەن ئەم چوار هەلەیە لە ناو کۆمەلگای ئێمەدا باوە بەهیوای پەروەردەیەکی تەندروست

ئاماده‌كردنی : توێژەری دەرونی: ئه‌رسه‌لان پیرانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.