Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 13:06

گرنگی خواردنی سێو بۆ منداڵان

چەوری زیان بەخشی نێو خوێنی منداڵان كەمدەكاتەوە
کوردستان TV
100%


سێو وەك خۆراكێكی گرنگ دەتواندرێت لە چوارەم مانگی دوای لەدایك بوونی و هەتا تەمەنی دەساڵی بدرێت به‌ كۆرپه‌له‌ ، كه‌ وه‌كو خۆراكێكی گرنگ و پڕ بایەخ بۆی هەژمار دەكرێت .

سێو یەكێكە لە مێوە خۆشەویستەكان ، لە پێكهاتەكەشیدا چەندین سوودی بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە ، لە پێناو گەشەیەكی تەندروست و ئاسایی، پێویستە بایەخ بە خواردنی سێو بدرێت لەلایەن منداڵانەوە .

چه‌ندین ڤیتامین له‌ پێكهاته‌ی شێودا هه‌یه‌ كه‌ چەندین سوودیان بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە ، سێو ڕێژەیەكی زۆری ئاو لە خۆ دەگرێت و كاربۆهیدراتی تێدایە، هەروەها شەكری ئاسایشی تێدایەو ئاسان هەرس دەبێت لەگەدە ، هه‌روه‌ها سێوك (95) گەرمۆكەی تێدایە، وە چەوری و كاربۆهیدرات و شەكرو پرۆتین لە خۆدەگرێت .

پێكهاته‌ی سێو دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی و ڤیتامین بی نۆو هەروەها ڕێژەیەكی زۆری ڤیتامین سی و لە پێكهاتەكەی، ڤیتامین كەی و كالیسیۆم و ئاسن و زەنگ و سۆدیۆم و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و فسفۆڕی تێدایە  ، سێو منداڵان دەپارێزێت لە هەناسە تەنگی ڕەبۆو نەخۆشییەكانی سینگ و هەروەها دوریان دەخاتەوە لە شێرپەنجە .

سێو هاوكارێكی باشە بۆ سییەكان و هەناسەدان ئاسان دەكات و چەوری زیان بەخشی نێو خوێنی منداڵان كەمدەكاتەوە ، هه‌روه‌ها بۆ گەدە بەسوودە، هاوكات هەستی تێربوون دەبەخشێت و بەدورتان دەخات لە سكچوون، كرداری هەرسكردن چاڵاكدەكات و منداڵان دەپارێزێت لە توشبوون بە مایەسیری .

بۆ منداڵی ساوا دەبێت دایكەكە بە شێوەیەكی كەم و بە كەوچكی بچووك هەوڵبدات ئاوی سێوەكە بگرێت و پاشان بیداتە كۆرپەكەی ، پوك و ددان به‌هێزده‌كات و دەیانپارێزێت لە هەوكردن كە بەهۆی بەكتریاو هەوكردنەوە تووشی دەبێت .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.