Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:15

نرخی به‌رمیلێک نه‌فتى خاوی برێنت ٥٨ دۆلار و ٤٦ سەنتە

لە بازاڕەکانی جیھاندا
کوردستان TV
100%


- نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، نزمترین ئاستی لە ١٤ مانگی رابردوودا تۆمارکرد و بە ٥٨ دۆلار و ٤٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

بە ھۆی مەترسی لە بارەی خستنەڕووی نەوتی زیاترەوە لە بازاڕەکانی جیھاندا لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ سێشەممەدا، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، نزمترین ئاستی لە ١٤ مانگی رابردوودا تۆمارکرد و بە ٥٨ دۆلار و ٤٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەئێستادا ترسی خستنەڕووی نەوتی زیاتر لە بازاڕەکانی جیھاندا لای بەرھەمھێنەرانی نەوت دروستبووە کە لەوانەیە بە ھۆیەوە ناچار بن بە دوایین رێککەوتنی کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێناندا بچنەوە.

لە حەوتی ئەم مانگە، وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێک و بەرھەمھێنەرانی سەربەخۆ بەڕابەرایەتی رووسیا گەیشتنە رێککەوتنێک کە بەپێی رێککەوتنەکە ئاستی بەرھەمھێنان بە یەک ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا لە ساڵی ٢٠١٩دا بۆ ماوەی شەش مانگ، کەم دەکەنەوە.

لە کاتژمێر ٠٨:١٦ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، دابەزینی تۆمارکرد و بە ٥٨ دۆلار و ٤٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بە ھەمانشێوە نرخی یەک بەرمیل خاوی ئەمریکا لە بازاڕەکانی جیھاندا، دابەزی و بە ٤٩ دۆلار و ٢٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.


سه‌رچاوه‌ - AA
شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.