Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 00:18

باره‌گای بارزانی سەرەخۆشی لە خانه‌واده‌ی سه‌ید محه‌مه‌د سه‌روچاوه‌یی دەکات

هاوبه‌شی خه‌ممان بۆ خانه‌واده‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نین
کوردستان TV
100%


به‌ناوی خودای گه‌وره‌ و میهره‌بان

 

به‌ڕێزان له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو سه‌ید محه‌مه‌د سه‌روچاوه‌یی

به‌دڵگرانییه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی رۆژنامه‌نووس(سه‌ید محه‌مه‌د سه‌روچاوه‌یی)مان پێگه‌یشت

خوالێخۆشبێت (سه‌ید محه‌مه‌د سه‌روچاوه‌یی) یه‌كێك له‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ بوو بوێرانه‌ و به‌ رۆحیه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی خزمه‌تی به‌ میلله‌ته‌كه‌ی ده‌كرد

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌، هاوبه‌شی خه‌ممان بۆ خانه‌واده‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نین و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ و دۆست و رۆژنامه‌نووسانی هاوه‌ڵی سه‌ید محه‌مه‌د سه‌روچاوه‌یی ده‌كه‌ین

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ ئێوه‌ و هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات

 

انالله‌ وانا الیه‌ راجعون

باره‌گای بارزانی

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.