Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 15:08

کێن ئه‌وانه‌ی له‌ زستاندا هه‌ست به‌ سه‌رما ده‌که‌ن ؟

خواردنەوەی ئاو هۆكاری سەرەكی پاراستنی گەرمی لەشە
کوردستان TV
100%

بە گوێرەی توێژینەوەكان ئەوە ئاشكرا كراوە كە ئەوانەی بەردەوام هەست بەسەرمادەكەن نیشانەی چەند نەخۆشییەكە لەجەستەیاندا بۆیە پێویستە سەردانی پزیشك بكەن .

ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ست به‌ سه‌رما ده‌كه‌ن زۆر رقیان له‌ زستانه‌ و له‌ گه‌ل هاتنی ئه‌م وه‌رزه‌ هه‌موو به‌رنامه‌كانی ژیانی رۆژانه‌یان لی تێك ده‌چێت ، ژماره‌یه‌ك هۆكار هه‌ن ده‌بنه‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ هه‌ست به‌ سه‌رما بكات .

كه‌می و دابه‌زینی ماده‌ی ئاسن وا ده‌كات مرۆڤ هه‌ست به‌ سه‌رمابوون بكات ، هه‌روه‌ها كەمخەوی و نارێكی لەخەودا ئەوەش بە هۆكارێكی دیكه‌ی هەستكردن بەسەرما داده‌نرێت ،  ئەو كەسانەش كه‌ كێشی لەشیان كەمە بەردەوام هەست بەسەرما دەكەن .

تێكچون لە سوڕی خوێن لە جەستەدا، هۆكارە بۆ ئەوەی هەست بەسەرما بكەیت. تێكچونی سوڕی خوێن لەوانەیە بەهۆی هەندێك نەخۆشی وەك دڵ و دەمارەكانەوە بێت، كەئەمەش هۆكارە بۆ كەم گەشتنی خوێن بۆ بەشەكانی لەش بەتایبەتیش دەست و قاچ كە لە ئەنجامدا هەست بەسەرما دەكەیت ،هەربۆیە وا بەباشدەزاندریت ئەوكەسانەی كە هەستیانكرد بەردەوام سەرمایانە سەردانی پزیشك بكەن بۆ ئەنجامدانی پشكنین بۆ جەستەیان .

وشكی لەش ، لە وەرزی زستاندا بەگشتی خەڵك بایەخ بە ئاو خواردنەوە نادەن، پزیشكان بە پێویستی دەزانن كە ڕۆژانە شەش كوپ ئاو بخورێتەوە، چونكە خواردنەوەی ئاو هۆكاری سەرەكی پاراستنی گەرمی لەشە و ، وا لە لەش دەكات بەردەوام شێدار بێت هەربۆیە خواردنەوەی ئاو هۆكارێكی باش دەبێت بۆ پاراستنی لەش ساغیتان .

ناڕێكی و گرفت لە غودەی دەرەقی بەهۆی كەمی دەردانی هۆڕمۆنی سایروكسین گرفت بۆ غودە دروست دەبێت ئەمەش وادەكات بەردەوام هەست بە سەرما بكەیت ، نه‌خۆشی شه‌كره‌ش هۆكارێكی دیكه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ هه‌ست به‌ سه‌رما بكات .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.