بریاره له رۆژی یه‌كی شوباتی 2019 فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی سینەمای دژی تیرۆر لە شاری ھەولێر ئەنجام دەدرێت ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند رۆژێكه ئاماده‌كاری بۆ به‌رێوه‌چوونی ئه‌م فێستیڤاڵه به‌رده‌وامه .
تاكو ئێستا 18 فیلمی سینه‌مایی تازه‌ی كوردی بۆ به‌شداریكردن له‌م فێستیڤاڵه ئاماده‌كراون كه سه‌رجه‌م فیلمه‌كان بۆ یه‌كه‌مجار له‌م فێستیڤاڵه نێوده‌وله‌تییه‌دا نمایشده‌كرێن كه سه‌رجه‌م ئه‌م فیلمانه به‌رهه‌می هونه‌ری شاره‌كانی " هه‌ولێر ، سلێمانی ، دهۆك و كه‌ركوك " ن .
لەو فێستیڤاڵەدا ژماره‌یه‌ك فیلمی سینەمایی نمایش دەکرێت و چەندین خەڵاتیش بەسەر ئەکتەر و فیلمە بەشداربووەکاندا پێشکەش دەکرێت ، بڕیاریشە چەندین ئەکتەر و ڕەخنەگری سینەمایی کورد و بیانی لە ڕۆژانی فێستیڤاڵدا ئامادە بن .
جێی باسه چوار ساڵه ئه‌م فێستیڤاڵه له رۆژی یه‌كی شوبات له شاری هه‌ولیر ئه‌نجامده‌درێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.