محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به مه‌به‌ستی به‌شداریی له كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌وحه سه‌ردانی قه‌ته‌ری كردووه و له ده‌ربڕینێكدا وتوویه‌تیی ئێمه شێوازه‌كانی تێپه‌ڕاندنی سزاكان فێری ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ین كه سزایان خراوه‌ته‌سه‌ر.
زه‌ریف له وتارێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه: ئاشكرایه كه ئێمه به هۆی سزاكانی ئه‌مریكا گوشارمان له‌سه‌ره، به‌ڵام ئایا ئه‌مه ده‌بێته هۆی گۆڕانكاریی له سیاسه‌ته‌كانمان؟ من گرێنتیی ده‌ده‌م كه شتێكی له‌مجۆره روونادات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه راگه‌یاندنه‌كانی ئێران له‌سه‌ر زاری زه‌ریفه‌وه نووسیویانه: ئه‌گه‌ر لێهاتووی و شاره‌زاییه‌ك هه‌بێت كه حكومه‌تی ئێران بتوانێ تیایدا باڵاده‌ست بێت و فێری وڵاتانی دیكه‌ی بكات، ئه‌وه‌ش لێهاتووییه له تێپه‌ڕاندنی سزاكان و ئه‌م ئه‌زموونه‌ش فێری ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ین كه سزایان خراوه‌ته‌سه‌ر.
شایه‌نی ئاماژه‌یه كه سعوودیه و به‌حره‌ین و ئیمارات و میسر سزایان خستووه‌ته سه‌ر وڵاتی قه‌ته‌ر، به‌ڵام له‌وساوه ئێران رایگه‌یاندووه كه له هه‌وڵدایه بتوانێ به‌گوێره‌ی توانای خۆی له‌م بارودۆخه‌دا یارمه‌تیی قه‌ته‌ر بدات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر ساڵی رابردوو وتبووی به هۆی سزا ئابوورییه‌كانی سعودیه و هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌مان، ده‌وحه له‌لایه‌نی ئابوورییه‌وه له تاران نزیكتر بووه‌ته‌وه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ بی بی سی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.